دەنگ نێت
قائیمقامیەتی قەزای کەلار دەڵێت: لەگەڵ کێڵگەکانی پەلەوەر لە گەرمیان رێککەوتوین کە ئەو مریشکانە هەناردەی شارەکانی عێراق بکرێت کە لە خوار دو کیلۆن.
هەردی سەرکەوت، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی قائیمقامیەتی قەزای کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو رێگریانەمان لابرد کە هەبون بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی مریشک بۆ شارەکانی عێراق، ئێستا مریشک دەنێردرێتەوە بۆ ناوچەکانی عێراق.
وتیشی: تەنها ئەو مریشکانە دەنێرین کە کێشیان لە خوار دو کیلۆوەیە، لەوە زیاتر قەدەغەیە بڕوات.
باسی لەوەشکرد: هەر کاتێک نرخی کیلۆیەک مریشک دابەزی بۆ ۳٥۰۰ دینار ئەوکات ئاساییە دەروازەکان دەکەینەوە بۆ ئەوەی مریشک بڕواتە خواروی عێراق، بەڵام لە ئێستادا تەنها رێگە بەمریشکی قەبارە بچوک دەدرێت هەناردەی ناوەڕاست و خواروی عێراق بکرێت.
لە دو هەفتەی رابردودا بۆ رێگرییکردن لە زیادبونی نرخی مریشک کە کیلۆی لە ٥ هەزار دینار نزیک بویەوە، قایمقامیەتی قەزای کەلار بڕیاریدا رێگە لە هەناردەکردنی بەرهەمی مریشک لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی مریشکی سنورەکە بگیرێت بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان هەناردەی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق نەکەن و نرخەکەی زیاتر بەرز نەبێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان