دەنگ نێت
لە سەرەتای پارساڵەوە حکومەت پارەی بۆ کۆمپانیای کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە گەرمیان خەرج نەکردوە.
به‌رزران كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له مانگی 1ـی ساڵى 2022ـەوە تاوه‌كو ئه‌مرۆ به‌هۆى نه‌بونى نەختینەوە، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ بڕه پاره‌یه‌كى بۆ كۆمپانیاى پاكکردنه‌وه خه‌رج نه‌كردوه.
باسی لەوەشکرد: لە مانگی نیسانی ساڵی پارەوە تائێستا مانگانە له‌لایه‌ن ئیداره‌ى گشتى یه‌كێتی نیشتمانییەوه پارەکە دابین ده‌كرێت.
لەلایەکی ترەوە و بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لەم مانگەوە بڕێک لە موچەی کارمەندانی کۆمپانیای کۆکەرەوەی خۆڵ و خاشاکی گەرمیان کەمکراوەتەوە.
بۆ بەدواداچونی ئەم پرسە رادیۆی دەنگ پەیوەندی بە بەرپرسی کۆمپانیای گەردینەوە کرد کە کاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەگەرمیان ئەنجام دەدەن، بەڵام ئامادە نەبو لێدوان بدات.
بەرزان کەریم، لەبارەی ئەم پرسەوە وتی: هیچ شتێكم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێنه‌گه‌شتوه و زانیاریم نیه، پێئه‌چێت وه‌كپێویست پاره نه‌گه‌شتبێت بۆیه كه‌مكراوه‌ته‌وه، بەڵام نازانم ورده‌كاریه‌كه‌ى چیه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقوتابخانەیەک لە کەلار بانگەشە بۆ پرۆژەیەکی وەبەرهێنان دەکات
-
-
هەواڵنزیکەی 400 فەرمانبەری کفری کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی
-
-
پرۆژەفەرمانبەران و سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار هه‌نگاوه‌كانى دابه‌شكردنى زه‌وی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان