دەنگ نێت
بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان لە رۆژی ژینگە لە هەرێمی کوردستاندا دەڵێت: ژینگەی ناوچەکەمان تاڕادەیەک باشە، بۆ ئەنجامدانی پرۆژەش پارەی نەسریەمان بۆ خەرج ناکرێت چ جای پرۆژە.
بەپێی بریارێکی پارلەمانی کوردستان، رۆژی ۱٦ـی نیسانی هەمو ساڵێک کراوەتە رۆژی ژینگە لە هەرێمی کوردستاندا.
لەبارەی دۆخی ژینگەی گەرمیان، د.دورەید سەلیم، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەشێوەیەکی زانستی باس لە زاراوەی ژینگە بکرێت، بریتییە: لە ئاو، هەوا، خاک و زیندەوەران، بەحوکمی ئەوەی بارانێکی باش باریوە، تاحەدێک بارودۆخی ژینگەیمان باشە.
سەبارەت بە جێبەجێکردنی پرۆژەی ژینگەیی لە ناوچەکە، وتی: "پرۆژەی چی؟ ئێستا لە مانگی چوارداین، لەسەرەتای ئەمساڵەوە نەسریەشمان بۆ نەهاتوە".
بەڕێوبەری ژینگەی گەرمیان ئاماژەی نەوەدا لە بەرنامەیاندایە بۆ ئەمساڵ پلانێکی تایبەت جێبەجێ بکەن سەبارەت بە دیراسەکردنی کوالێتی هەوای ناوچەکە، وتی: لەئێستادا هەندێک لە پێداویستیەکانمان بەردەستن و هەندێک لە پێداویستیەکانمان ماوە بۆ ئەوەی کوالێتی هەوای ناوچەکەمان دەربخەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەنتەرێكی ئۆتیزم بۆ مناڵانی سەرو ١٢ ساڵ لە كەلار دەكرێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژهیهكى گهشتیاریی له كهلار كهوتوهتهوهكار
-
زۆرترین بینراوەکان