ده‌نگ نێت- تاڤگه كه‌ریم
ژنێك له‌ناحیه‌ى رزگارى سه‌ر به كه‌لار، نوسخه‌یه‌كى له قورئانى پیرۆز پاراستوه، كه پشتاوپشت بۆی ماوه‌ته‌وه و مێژوهكهى بۆ نزیكه‌ى 200 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شیلان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، خانمێکی دانیشتوی ناحیه‌ى رزگاری سه‌ر به قەزای كه‌لاره، ئه‌و بۆ رادیۆی ده‌نگ باسی له‌وه‌كرد: نوسخه‌یه‌كى قورئانى پیرۆزی لەلایە كه مێژوەکەی بۆ 200 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
وتى: ئه‌م قورئانه تا گەیشتوه‌تە ده‌ستى من پێنج پشتی کردوە، هەر پشتێکمان 80 تا 90 ساڵ ژیاوە و یەکی چەندین ساڵ پاراستویانە.
رونیشیكرده‌وه: ئەم کەلامی خوایە کە 20 ساڵە لەلای منە، پێشتر لای مەلا ره‌شید بوە، دواتر داویەتی بە مەلا مه‌حمودی کوڕی، ئەویش بە مەلا عوسمانی سپاردوە کە ماممه و تائێستا له ژیان دایه و ته‌مه‌نى سه‌روى 90 ساڵه و لە قه‌زاى چەمچەماڵ ده‌ژێت، مامەم پێشکەشی سیروانی زاوامی کرد، ئه‌ویش بۆ ماوەی 20 ساڵە قورئانه‌كه‌ى رادەستی من کردوە و پاراستومە.
شیلان، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، به هۆی دێرینییه‌وه، زۆر لە نوسینەکانی سه‌ر په‌ڕه‌ى قورئانەكه دیار نەماون و بگره پەڕەکانیشی هەڵدەوەرن، بەڵام وه‌كخۆی وتى: "ناتوانرێت پێی بڵێی کۆنە، بۆیە پێی دەڵێین قورئانە شەهیدەکە".


- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
زۆرترین بینراوەکان