دەنگ نێت
بۆ ماوەی دو ساڵە بریار لە دروستکردنی پرۆژەی ناوچەی پیشەسازی گەرمیان دراوە، بەڵام بریارێکی ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەکەی راگرتوە، بەرێوبەری وەبەرھێنانی گەرمیانیش دەڵێت: یاداشتێکمان داوەتە دەستەی وەبەرھێنان.
ھونەر مەحمود، بەرێوبەری گشتی وەبەرھێنانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئاستەنگی بەردەم ئەم پرۆژەیە لە ئەنجومەنی وەزیران یاسای ژمارە٢ـی ساڵی ٢٠٢١ـە کە دەبێت لە ٪١ی کۆی گوژمەی پرۆژەکە بۆ حکومەت بێت.
دەشڵێت: لە ئێستادا یاداشتێکمان داوەتە دەستەی وەبەرھێنان بۆ ئەوەی بدرێتە ئەنجومەنی وەزیران و لێخۆشبون بۆ ئەو لە ٪١ بکرێت لە پرۆژەپیشەسازیەکان، چونکە گرفت دروست دەکات بۆ ئەو پرۆژانە.
ھێمای بۆ ئەوەشکرد: ئەم پرۆژەیە کۆی گوژمەکەی ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە، دەبێت ٣ ملیۆن دۆلار بدات کە دەتوانرێت پرۆژەکە بەشێوەیەکی باش بباتە پێشەوە ئەگەر حکومەت ئەو داواکاریەی نەبێت.
پرۆژەی پیشەسازی گەرمیان لەسەر روبەری ٢٥٠٠ دۆنم زەوییە کە لە ئێستادا ٢٠٢٠ دۆنمی بۆ تەرخان کراوە، بۆ ماوەی چەندین ساڵە بڕیاری دروستکردنی لێدراوە و سایتپلانی بۆ دروست کراوە و رای لایەنە پەیوەندیدارکان بۆ وەرگیراوە و پەسەند کراوە، وا بۆ ماوەی ٢ ساڵە لە لایەن وەبەرھێنانەوە کاری لەسەر کراوە، بەڵام هێشتا نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان