دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان داوای کاراکردنەوەی بانکی کشتوکاڵی دەکات بۆ پێدانی قەرز بە جوتیاران و بەسەرچاوەیەکی گرنگی دەزانێت بۆ پاڵپشتی کەرتی کشتوکاڵ.
بەکاریگەریی قەیرانی دارایی هەرێم، بانکی کشتوکاڵی گەرمیان لە ساڵی 2014ـەوە تاوەکو ئێستا ناتوانێت هیچ خزمەتگوزاریەک پێشکەش بە جوتیارەکانی سنورەکە بکات و تەنها قەرزەکانیان لێوەردەگرێتەوە.
شادیە حسێن، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، لە بارەی گرنگی کاراکردنەوەی بانکەکە بە رادیۆی دەنگی وت: گرنگترین شت لە ئێستادا بۆ جوتیارەکان سەرلەنوێ پێدانی قەرزە وەک پاڵپشتیەک لە کارەکانیان، بەتایبەت لە ئێستادا کە جوتیارەکان دەستیان بە پشت بەستن سیستەمی نوێی ئاودێری کردوە.
وتیشی: ئێمە ئەو داواکاریەمان لەگەڵ راپۆرتی وشکەساڵی لەگەرمیان پێشکەش کردوە، بەڵام وەڵام نەدراوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕو لە ئێستادا مامەڵەی جوتیارەکان لەگەڵ بانکێکی ئیسلامیە کە حکومەت هیچ رۆڵێکی تێدانیە و خۆمان پڕۆژەی جوتیارەکانیان پێشکەش دەکەین.
بانکی کشتوکاڵی گەرمیان لەساڵی 2010 دامەزراوە، خزمەتگوزاری بانکەکە بۆ جوتیارەکانی سنورەکە بوە، ئەویش بە پێدانی پێشینە بۆ پڕۆژەکانیان لە 10 ملیۆنەوە بۆ 500 ملیۆن دینار، دواتریش به قیست لێیان وهردهگیرێتهوه، کە ژمارەیەکی زۆر جوتیار سودمەند بون، بەڵام ئێستا کارەکانی بانکەکە لە پێدانی قەرز راگیراوە، بەهۆی نەبونی پارەی نەختینە بەکاریگەریی قەیرانی دارایی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان