دەنگ نێت
بەڕێوبەری بەنداوی باوەشاسوار لە کفری دەڵێت: بەنداوەکە سەرڕێژ بوە و نزیکەی ٥ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە.
عەزیز کەریم، بەڕێوبەری بەنداوی باوەشاسوار بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: بەنداوەکە سەرڕێژ بوە، بەڵام زۆر بەتەواوەتی سەرڕێژی نەکردوە، چونکە پێش باران بارینەکە ئامادەکاریمان کرد و بەنداوەکەمان بەردایەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ ئەوەی کەم بکات و گاریگەری ئەوتۆی نەبێت لەبەر سەلامەتی بەنداوەکە.
سەرڕێژبونی بەنداوی باوەشاسوار لە کاتێکدایە بەپێی ئامارێکی هۆبەی کەشناسی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، لە ماوەی دو رۆژدا سەروی ٥۳ ملم باران لە قەزای کفری باریوە.
لە ئێستادا ٥ ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکە دایە، ئەمەش بە وتەی بەڕێوبەری بەنداوی باوە شاسوار.
وتیشی: لەهاویندا ئاوی بەنداوەکە وەک یەدەگ بەکاردێنین، کەناڵێکی ئاودێریمان هەیە نزیکەی 100 جوتیاری لەسەرە، هەروەها جوتیارەکانی گۆبان و سەنتەری کفری سودی لێ دەبینن و شارەوانی کفری و بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاوانیش بەهەمانشێوە سود لەئاوەکە دەبینن.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
-
هەواڵژمارەیەکی زۆری کارمەندانی پۆلیس دەوام ناکەن و لای فەرمانگەکان و بەرپرسانن
-
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
زۆرترین بینراوەکان