دەنگ نێت
سهرۆكى زاكۆى گهرمیان له بارهى گۆڕانکارى لە پۆستهكانى راگرى كۆلێژهكانیان دهڵێت: له ئایندهیهكى نزیكدا پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و راگرى سێ كۆلێژ كه ماوەى یاساییان تەواو بوە، دهگۆڕدرێن.
د. فهرهاد قادر، سهرۆكى زانكۆى گهرمیان، بە رادیۆى دهنگی رایگەیاند: لە زانکۆى گەرمیاندا راگرى سێ کۆلێج ماوەى یاساییان تەواوبوە لەگەڵ یاریدەدەری زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، لە ئایندەیەکى نزیکدا ئەو پۆستانە رادەگەیەنرێت.
ماوەى چەند مانگێکە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە تەواوى زانکۆ حکومییەکانى هەرێمدا گۆڕانکارى لە پۆستى سەرۆکى زانکۆ و یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ و راگرى کۆلێجەکان ئەوانەى کە ماوەى یاساییان تەواوبوە، بە زنجیرە راگەیاندوە، بەڵام پۆستى راگرى ژمارەیەک لە کۆلێجەکانى زانکۆکانى سنورى سلێمانى بەشێوەى وەکالەت دانراونەتەوە، کە گومان دەکرێت بەهۆی کێشەکانى تیمى یەکێتى لە حکومەتەوە بێت.
سەرۆکى زانکۆى گەرمیان، وتیشی: لەئێستادا چەند راگرێکى زانکۆی سلێمانى ماوە گۆڕانکاری تێدابکرێت، دوابەدواى ئەوە لە زانکۆی گەرمیانیش ئەو گۆڕانکارییە ئەنجامدەدرێت.
لە زانکۆی گەرمیاندا راگرەکانى کۆلێجى (پەروەردە، پەروەردەى بنەڕەت و زانست) و (یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروباری زانستى) ماوەى یاساییان تەواوبوە، هاوکات پۆستى (یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕی و دارایى) راگرەکانى کۆلێجى (کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆژیای زانیاری، پزیشکى، زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان، کشتوکاڵ، پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشییەکان) بەشێوەى تەعین و بەبێ کێبڕکێ بەوەکالەت دانراون.
لەبارەیەوە، د.فەرهاد قادر، ئاماژەى بەوەکرد: لەقۆناغى یەکەمدا گۆڕانکارى لەو چوار پۆستە ئەنجامدەدرێت، دواتر و لە قۆناغێکی تردا كار لهسهر ئهو پۆستانه دهكرێت كه به وهكالهت پڕكراونهتهوه.
رادیۆى دەنگ زانیویەتى، لەکاتێکدا زانکۆکە دەیەوێت بە قۆناغ ئەو گۆڕانکارییانە ئەنجام بدەن، وەزارەتی خوێندنى باڵا دەیەوێت بە یەک قۆناغ گۆڕانکارى لە تەواوى پۆستەکانى زانکۆکەدا بکات.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە مەتبەخێکی سادەوە بۆ ماڵی هیوای ١٤ ئافرەت؛ چیرۆکی سەرکەوتنی چێشتخانهكهى ئارەزو
-
-
هەواڵئەو ٣ خانوەی لە شوێنی چارەسەری ئاوەڕۆی پڕۆژەی بان سیتی دروستکرابون تێکدران
-
-
هەواڵگەشتوگوزای گەرمیان: لە جەژندا 12 هەزار گەشیار هاتونەتە گەرمیان
-
-
هەواڵکارەکانی پڕۆژەی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە گەرمیان گەیشتوەتە زیاتر لە ٣٥٪
-
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
زۆرترین بینراوەکان