دەنگ نێت
دو بنکەی ئاسایش لە گەرمیان دەبنە یاریدەدەرێتی (معاونیەت)، بەپێی زانیاریەکانیش یەکێک لە بنکەکان لەسەر ئاسایشی گەرمیان لادەبرێت و دەخرێتە سەر دەزگای ئاسایشی هەرێم.
هەریەک لە بنکەکانی ئاسایشی مەرزی پەروێزخان و ناحیەی رزگاری کراون بە یاریدەدەرێتی و فەرمانیان بۆ دەرچوە، بەڵام دیار نیە لێپرسراوەکانیان دەگۆڕدرێن یاخود نا، چونکە هیچ فەرمانێک بۆ لێپرسراوەکانیان دەرنەچوە.
لە ئێستادا لێپرسراوی یاریدەدەرێتی ئاسایشی پەروێزخان خالید ساڵەحە و لێپرسراوی یاریدەدەرێتی ئاسایشی رزگاری بورهان ئیبراهیم ـە.
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، پاش گۆڕانی ئاسایشی پەروێزخان لە بنکەوە بۆ یاریدەدەرێتی دەنگۆیەک هەیە لەسەر بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان جیابکرێتەوە و بخرێتە سەر دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
رادیۆی دەنگ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر یاریدەدەرێتیەکە و ئیشوکارەکانیان لە گەرمیاندا، پەیوەندی بە عوسمان عەبدولکەریم، وتەبێژی ئاسایشی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێوەڵام بو.
پێشوتر بەشی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە بەڕێوبەرایەتیەکانی ئاسایشی ناوچەکان جیاکرایەوە و کرا بەیەک بەڕێوبەرایەتی سەربەخۆ و دواتر بەشی ئۆپراسیۆنەکان لە ئاسایشی گەرمیان پەیوەست کرا بەو بەڕێوبەرایەتییە تازەیەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان