دەنگ نێت
بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان لەبارەی بەدوادچونیان بۆ کاری مۆلیدەی نێو گەڕەکاکان و چاودێریان دەڵێت: هیچ مۆلیدەیەک مۆڵەتی ژینگەیی نیە و لە پێدانی ئاماریشدا قایمقامیەتی کەلار کەمتەرخەم بوە.
د. دورەید سەلیم، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، لە بارەی پرسی زیانە ژینگەییەکانی بونی مۆلیدەکانی کارەبا لەنێو گەڕەکەکان، وتی: هیچ مۆلیدەیەک خاوەنی مۆڵەتی ژینگەیی نیە، ئەمەش رێگرە لە کاری ئێمە.
وتیشی: داوای ئاماری مۆلیدەکانمان کردوە بۆ زانینی ژمارەکانیان، بەڵام قایمقامیەتی کەلار کەمتەرخەم بون و هیچ ئامارێکمان پێنەدراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر هاوڵاتیان ڤیدیۆ و وێنەی ژمارەیەک لەو مۆلیدانەیان بڵاوکردەوە کە تیایدا دەردەکەوێت دوکەڵێکی زۆر بە ئاسماندا بڵاودەکەنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان