دەنگ نێت
بەشێک لە کارەکانی رێگای کەلار- کفری هێشتا تەواو نەکراوە، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت: ٢ ملیارمان لای حکومەتە.
بەشێکی زۆری کارە هونەریەکان لە رێگای کەلار- کفری وەکخۆی ماوەتەوە و تاوەکو ئێستا تەواو نەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆژەی دەروازەی کفری هیچ کاری تێدانەکراوە.
سەرۆکی شارەوانی کفری، عەلی خورشید، بە رادیۆی دەنگی وت: بەهۆی قەیرانی دارایی و کەمی خەرجکردنی پارەوە، کارەکانی پرۆژەکە سست بوە، بەڵام رانەوەستاوە و دەست بەتەواوکاریی پڕۆژەکە دەکەن.
لایخۆشیەوە، شکار عەبدوڵڵا، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەی رێگای کەلار- کفری، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تاوەکو ئێستا ٢ ملیارمان لای حکومەتە بۆی خەرج نەکردوین، کە ئەمەش هۆکاری راوەستان و تەواونەکردنی کارەکانمانە.
دەشڵێت: بۆ دروستکردنی پڕۆژەی دەروازەی کفری پێویستمان تەنها بە ٣٠٠ ملیۆن دینارە و بەگشتیش بۆ تەواوکردنی ئەو کارانەی لە رێگای کەلار- کفری دا ماون، زیاتر لە یەک ملیار دینارمان پێویستە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان