
دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانى گه‌رمیان باس له‌وه‌ده‌كات: سەروی ١٠٠ پڕۆژه له بوارى رێگاوباندا لەلایەن ئێمەوە پرۆپۆزلی بۆ ئامادە کراوە، کە گوژمەکەی ٥٠٠ ملیار دیناره.
عه‌دنان خه‌لیل، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: کۆی ئەو پرۆژانەی لە سنوری گەرمیانە و لەلایەن ئێمەوە پرۆپۆزەڵ و دیزاینی بۆ ئامادەکراوە، سەروی ١٠٠ پرۆژەیە.
وتیشى: هه‌مو بودجه‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه پێویسته ئه‌نجامبدرێت له بوارى رێگاوباندا له سنوره‌كه خۆی لە زیاتر ٥٠٠ ملیار دیناردا ده‌بینێته‌وه.
باسی لەوەشکرد: لە ٢٠١٤ـەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە پلان و پرۆژەکان ساڵانە ناچێتە پەرلەمان و بڕیاری لەسەر نادرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌ده‌ست كێشه‌ى رێگاوبانه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌تایبه‌تى رێگه‌ى به‌ستنه‌وه‌ى ئه‌و ئیداره‌یه به سلێمانى كه به جاده‌ى "كه‌لار- سلێمانى" ناوده‌برێت، زۆر خراپه و ئاستهنگیهكى زۆری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروست كردوه. پرۆژه‌كه‌ش قۆناغی دوه‌مى كه له‌نێوان باوه‌نور تا ده‌ربه‌ندیخانه، نزیكه‌ى نیوه‌ى كاره‌كانى ته‌واو بوه و ئێستا بهكاریگهریی نه‌بونى پاره‌ى پێویست زۆر بە خاویی کاری تێدا دەکرێت کە بەوتەی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە، بەمشێوەیە بێت بە ٦ ساڵی تریش تەواو نابێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ژمارەیەک راوچی پۆلیسێک بریندار دەکەن
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان: ئەو کەسەی کە وترا خۆی کوشتوە، کوژراوە و خۆی نەکوشتوە
-
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگه‌نادرێت شاره‌وانى كفری زه‌وی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژه‌ى سه‌وزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
-
هەواڵههر خاوەنکارێك له‌گه‌رمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان