رادیۆی ده‌نگ
له‌باره‌ى پرسی سه‌وزایی له گه‌رمیان و كێشه و گرفته‌كانى، یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ی له‌نێوان ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رۆژنامه‌نوس و ئه‌كادیمی و به‌رپرسانى حكومیی دا ئه‌نجام دا.
له گفتوگۆكه‌دا كه له هۆڵی سه‌نته‌رى چالاكی گه‌نجانى كه‌لار ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه (31ـى ئایاری 2023) به‌ڕێوه‌چو، هه‌ریه‌كه له: د. دوره‌ید سه‌لیم- به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان، ره‌شید به‌كر- به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى دارستان و پاوانى گه‌رمیان و نیهاد وه‌لی- لێپرسراوى به‌شى باخچه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان، پوخته‌یه‌كیان له‌باره‌ى دۆخی سه‌وزایی له سنورى گه‌رمیان و كێشه‌كانى خسته‌ڕو، له‌وباره‌وه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه روپێویییهكى نوێ و زانستى له‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردودا نه‌كراوه له‌باره‌ى رێژه‌ى سه‌وزایی، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه گه‌رمیان یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ى هه‌رێم كه رێژه‌ى سه‌وزایی تیایدا زۆر كه‌مه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێژه‌ى سه‌وزایی وه‌ك ئه‌و به‌ڕێوبه‌رانه ئاماژه‌یان پێدا، بهرهوپێشچوه ئه‌گه‌رچی بهرهوپێشهوهچونهكه كه‌م و سنورداره، هه‌رسێ لایه‌نیش ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له دابه‌شكردنى نه‌مام و دروستكردنى باخچه و دارستانى ده‌ستكرد، رۆڵی هه‌بوه له زیادكردنى ئه‌و رێژه‌یه.
لایخۆشیانه‌وه چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان و كه‌سانى ئه‌كادیمی، تێبینی و سهرنجیهكانی خۆیان له‌باره‌ى ئه‌م بواره‌وه خسته‌ڕو. له‌وباره‌وه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه پێویست ده‌كات حكومه‌ت جیدیی تر بێت، چونكه به‌پێی هه‌مو پێدراوه‌كان، داهاتوى ژیانكردن له گه‌رمیان سه‌خت ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌نگاو بۆ سه‌وزكردن و راگرتنى ژینگه‌كه‌ى به باشی و پاكی نه‌درێت.
هه‌روه‌ك تێبینی خۆشیان خسته‌ڕو له‌وه‌ى لێپێچینه‌وه ناكرێت له‌و پێشێلكاریی و زیاده‌ڕۆییانه‌ى كه ده‌كرێته سه‌ر كه‌رتى سه‌وزایی، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ى پێشێلكارییه‌كان به‌رده‌وام بن.
باسیان له‌وه‌شكرد له پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبون دا ره‌چاوى رێژه‌ى سه‌وزایی بڕیار لێدراو ناكرێت و به‌مه‌ش رێژه‌ى سه‌وزایی هێنده‌ى تر كه‌مده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر پلانی پێویستی بۆ دانه‌نرێت.
ئه‌م گفتوگۆ كراوه‌یه یه‌كێكه له چالاكیه‌كانى یه‌كه‌كه كه له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كى رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتى سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی ئه‌مریكی NED ئه‌نجامى ده‌دات.


- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری نەوت و کانزا‌کان: کێشەی غاز لە گەرمیان بەتەواوی چارەسەر کراوە
-
-
هەواڵبەرهەمی گەنمی گەرمیان ٢٠٠ هەزار تەنە و حکومەت ٤٩ هەزاری وەردەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان