
ئه‌مڕۆ (6ـى شوباتى 2023)، 13 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنى رادیۆی ده‌نگ دا تێده‌په‌ڕێت وه‌كو یه‌كه‌مین و تاكه رادیۆی ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ له سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان. ئه‌و هۆكارانه‌ى پێش 13 ساڵ له پشت دامه‌زراندنى رادیۆكهوه بون، بۆ ئێستاش هه‌ر بونیان هه‌یه، ئه‌ویش بره‌ودانه به بونى میدیای ئازاد و جیدیی له سنورى گه‌رمیان، كه له‌سه‌ر خه‌م و كێشه و كۆژانه‌كانى هاوڵاتیان بوه‌ستێت و ببێت به چاو‌دێر به‌سه‌ر حكومه‌ت و داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان و ده‌روازه‌یه‌كیش بێت بۆ بره‌ودان به ئازادى و مافی مرۆڤ و بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیاری بۆ هاوڵاتیان له‌سه‌رجه‌م كایه و بواره‌كان دا. له‌مڕوه‌شه‌وه رادیۆكه هه‌نگاوى زۆری ناوه، كه هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و هه‌نگاوانه بۆ هاوڵاتیان و چاودێران و وه‌رگرانمان جێدێڵین.
هاوشان به‌مه‌ش، كاركردن له‌ماوه‌ى ئه‌م 13 ساڵه‌دا، پڕ ئاسته‌نگ و كێشه بوه، چونكه كارابونى میدیایه‌كى ئازاد له ناوچه‌یه‌كى وه‌كو گه‌رمیاندا كه گیرۆده‌ى زۆر كێشه‌ى سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه، كارێكى ئاسان نه‌بوه، بگره زۆر زه‌حمه‌ت و پڕ ئاله‌نگاریی بوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى مایه‌ى خۆشحاڵییه، ئه‌وه‌یه كه لێنهگهڕاوین ئه‌و ئاسته‌نگانه بمانوه‌ستێنن و چۆكمان پێدابده‌ن، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه كاروانى رادیۆكه رو له گهشهبونى زیاتره، به ئامانجى بره‌ودانى زیاتر به ئازادیی.
پیرۆزه ساڵیادی دامه‌زراندنى رادیۆی ده‌نگ، سوپاس و پێزانینی زۆر بۆ كارمه‌ند و هاوكارانى رادیۆكه له‌هه‌مو قۆناغه‌كانى دا، رێزی زۆریش بۆ گوێ‌گران و وه‌رگرانمان، كه هۆكارى سه‌ره‌كی به‌رده‌وام بونمانن.
رادیۆی ده‌نگ
6ـی شوباتی 2023
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەلێکەوتە کشتوکاڵیەکانی وشکەساڵی لە گەرمیان چیە؟
-
-
بەرنامەژنان چۆن دەتوانن بازاڕی کار بەرەوپێشبەرن؟
-
-
بەرنامەفریاگوزاریی تەندروستی لەکاتی پێوەدانی مار یان دوپشك
-
-
بەرنامەدۆخی سەوزايی لە گەرمیان چۆنە و رێکارەکان چین بۆ رێگریکردن لە لەناوچونی؟
-
-
بەرنامەکێ گرنگیی بە هونەریی مناڵان دەدات لە گەرمیان؟
-
زۆرترین بینراوەکان