رادیۆی ده‌نگ
له‌چوارچێوه‌ى چالاكیه‌كانى پرۆژه‌ى بره‌ودان به به‌شداریی سیاسی ژنان له رێگەی رۆژنامهوانییەوە كه رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا/ باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له عێراق جێبه‌جێی ده‌كات، راهێنانێك بۆ رۆژنامه‌نوسانى گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چو.
له راهێنانه‌كه‌دا كه 15 رۆژنامه‌نوس له هه‌ردو ره‌گه‌ز له ده‌زگا میدیاییه جیاوازه‌كان كارى رۆژنامه‌وانى و په‌یامنێریی و به‌ڕێوه‌بردن و نوسین ده‌كه‌ن، به‌شدارییان كردبو. تیایدا راهێنه‌ر: ئاریان ره‌ئوف، له باره‌ى پرسی به‌شداریی سیاسی ژنان و روماڵی میدیایی بۆ ئه‌م به‌شدارییه و هاندانى، راهێنانى پێشكه‌ش كرد.
هاوكات رۆژنامه‌نوسانى به‌شدار چ له‌میانه‌ى گفتوگۆكان و چ له میانه‌ى كارى گروپ و وۆركشۆپ، بۆچونى خۆیان له‌باره‌ى پرسی به‌شداریی ژنان له سیاسه‌ت دا و هه‌روه‌ها بره‌ودانى میدیا به‌م به‌شدارییه، خسته‌ڕو.
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى كه رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا/ باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له عێراق جێبه‌جێی ده‌كات، خۆی له چه‌ند خولێكى راهێنان و دواتر به‌رهه‌مهێنانى میدیایی له بوارى به‌شداریی سیاسی ژنان دا ده‌بینێته‌وه.



- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان