رادیۆی ده‌نگ
رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا/ باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له عێراق و له چوارچێوه‌ى بهخشینهكانى سندوقی كه‌نه‌دی بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان، پرۆژه‌یه‌كى بۆ په‌ره‌دان به ئاستى ژنان له بوارى رۆژنامه‌وانى سیاسی ده‌ستپێكرد.
پرۆژه‌كه بۆ ماوه‌ى (6) مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و له میانه‌ى دا ژماره‌یه‌ك له ژنانى رۆژنامه‌نوسى رادیۆی ده‌نگ و پلاتفۆرمه‌كانى (نه‌وژین و ده‌نگ نێت) راهێنانیان پێده‌كرێت له بوارى سیاسی و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانى بابه‌تى رۆژنامه‌وانى له بوارى سیاسه‌ت دا و زۆرتریش جه‌ختیش له به‌شداریی ژنان له كایه‌ى سیاسی دا ده‌كرێت.
دواتریش ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه هه‌ڵده‌ستن به ئاماده‌كردنى بابه‌تى رۆژنامه‌وانى جیاواز (به‌رنامه‌ى رادیۆیی، دیدارى رۆژنامه‌وانى و راپۆرتى رۆژنامه‌وانى) له بوارى سیاسه‌ت دا و له رێگه‌ى رادیۆی ده‌نگ و سه‌كۆ جیاوازه‌كانیه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
هه‌روه‌ك پرۆژه‌كه راهێنانێكیش بۆ ژنانى چالاكوان له‌خۆ ده‌گرێت له بوارى سیاسی دا، كه له رێگه‌یه‌وه ئاشنا ده‌كرێن به بنه‌ما گشتییه‌كانى سیاسه‌ت و كارى سیاسی.
له یه‌كه‌م چالاكی پرۆژه‌كه‌شدا، له رۆژى (4ـى ئه‌یلوله‌وه) خولێكى راهێنان ده‌ستیپێكرد كه له لایه‌ن (م. ئاریان ره‌ئوف) مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕی سیاسه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و تایبه‌ته به شیكردنه‌وه‌ى بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى سیاسه‌ت و به‌شداریی سیاسی.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵمۆلیدەیەک دانیشتوانی باوەنوری بێزار کردوە
-
-
هەواڵقایمقامیەتی کەلار: ئەو دوکاندارەی بەهۆی روداوەکانی ئێرانەوە نرخ گران بکات سزا دەدرێت
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانیی گەرمیان: بەشی ٦ مانگ خۆراک لە گەرمیان هەیە
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: پێدانی کارەبا لە گەرمیان ٦٥٪ کەمبوەتەوە
-
-
هەواڵبەرپرسێکی هێزی پێشمەرگە لە گەرمیان: بۆ هەمو پێشهاتێک ئامادەین
-
زۆرترین بینراوەکان