رادیۆی ده‌نگ
له كه‌لار خولێك بۆ ئاشنابون به بنه‌ماكانى رۆژنامه‌وانى ده‌ستیپێكرد، كه رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی و به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ منداڵپارێزى كوردستان/ سه‌نته‌رى چالاكی گه‌نجانى كه‌لار ئه‌نجامیان داوه.
له خوله‌كه‌دا و له‌سه‌ر ده‌ستى ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ر و مامۆستای و پسپۆڕی بوارى راگه‌یاندن، گرنگترین پایه و هونه‌ره‌كانى كارى رۆژنامه‌وانى به به‌شداران ئاشنا ده‌كرێن به پشت به‌ستن به بنه‌ما پیشه‌ییه‌كانى بوارى رۆژنامه‌وانى.
د. یادگار عه‌لی، پسپۆڕی راگه‌یاندن، له یه‌كه‌م رۆژى خوله‌كه‌دا، باسێكى له‌باره‌ى بنه‌ما گشتی و ئیتیكییه‌كانى رۆژنامه‌وانیه‌وه پێشكه‌ش كرد و وێستگه‌كانى گه‌شه‌كردنى كارى رۆژنامه‌وانیی بۆ به‌شداران خسته‌ڕو.
خولی راهێنانى گه‌نجان له بوارى رۆژنامه‌وانى/ ئاستى سه‌ره‌تا، نزیكه‌ى 40 گه‌نج له هه‌ردو ره‌گه‌ز تیایدا به‌شدارن و بڕیاره 5 رۆژ بخایه‌نێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپارێزەرێک: دەستوەردانی عەشایەری و حزبی هەندێکجار رێگرە لەبەردەم سزادانی شایستەی تاوانباران
-
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گه‌رمیان: گرانبونى نرخى به‌نزین له سه‌رچاوه‌ى سهرهكیهوهیه
-
زۆرترین بینراوەکان