رادیۆی دەنگ
لەکەلار راهێنان بە ژمارەیەک چالاکوان دەکرێت لەبارەی بنەما سەرەکییەکانی رۆژنامەوانی و چۆنیەتی سودبینینی چالاکوانان لە رۆژنامەوانی.
راهێنانەکە رادیۆی دەنگ لە رێگەی یەکەی رۆژنامەوانی مافەکانی مرۆڤ، بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED ئەمڕۆ شەمە (٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٢) لە هۆڵی سوڵتان لە کەلار ئەنجامی دا.
لە راهێنانەکەدا، م. دەشتی عەلی، ماستەر لە راگەیاندن، بنەما سەرەکییەکانی رۆژنامەوانی و ئەرک و ئامانجەکانی رونکردەوە، دواتر باسی لە شێوازی سودبینینی چالاکوانان لە رۆژنامەوانی و بەتایبەتی میدیای نوێ کرد.
دەشتی عەلی، ئاماژەی بەوەکرد؛ لەکاتێکدا رۆژنامەوانی بە دەسەڵاتی چوارەم ناودەبرێت، هەندێکی دیکە کۆمەڵی مەدەنی بە دەسەڵاتی پێنجەم دەناسێنن، ئەم دو کایەیەش رۆڵی بەرچاویان هەیە لە چاودێریی و لێپرسینەوە لە سێ دەسەڵاتەکەی دیکەدا و لە زۆر روەوە دەتوانن سود لەیەکتری وەربگرن و کۆمەکی یەکتری بکەن.
دواتر لەلایەن بەشدارانەوە کە (١٣) چالاکوانی نێو رێکخراو و گروپ و دەستە و دەستپێشخەرییە جیاوازەکانی کۆمەڵی مەدەنی بون لە سنورەکە، گفتوگۆ و راگۆڕینەوەی چڕ کرا لەبارەی پەیوەندی رۆژنامەوانی و کۆمەڵی مەدەنی و ئێستای ئەو پەیوەندیە و راسپاردەکان بۆ کاراتر کردنی لە داهاتودا.





- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپارێزەرێک: دەستوەردانی عەشایەری و حزبی هەندێکجار رێگرە لەبەردەم سزادانی شایستەی تاوانباران
-
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
زۆرترین بینراوەکان