رادیۆى ده‌نگ
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتێك له‌باره‌ى گرفته‌كانى گواستنه‌وه‌ى گشتى له گه‌رمیان یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و باره‌یه‌وه كۆبوه‌وه و بڕیاره ئه‌و گرفتانه‌ى له راپۆرته‌كه‌دا خراونه‌ته‌ڕو كار بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بكرێت.
له گفتوگۆیهكهدا ئه‌حمه‌د حه‌مید، سه‌رپه‌رشتیارى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى گه‌رمیان ئه‌و گرفتانه‌ى كه‌رتى گواستنه‌وه‌ى گشتى خسته‌رو كه له راپۆرتى یهكهكهدا خراوه‌ته‌ڕو، پاشان باسى له راسپارده‌كانى یه‌كه‌كه كرد كه بۆ گرفته‌كان پێشهكشیان كردوه.
پاش هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان و به‌رپرسى به‌شى پرۆژه‌كانى شاره‌وانى كه‌لار ئه‌وه‌یان خسته رو كه راپۆرته‌كه‌ى چاودێرى بناغه‌یه‌كى باشبوه بۆ ئه‌وان و كۆبونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه له‌وباره‌یه‌وه و بڕیاره كارى جدی له‌سه‌ر بكرێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ى گواستنه‌وه‌ى گشتى.
هاوكات هه‌ر له گفتوگۆكه‌دا نوێنه‌رى شۆفێران باسیان له گرفته‌كانى رۆژانه‌یان كرد و داوایان كرد كارى رێكخستنه‌وه‌ى گشتى خێراتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌ر یه‌كه له ئیدریس مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان و دلێر حه‌سه‌ن، به‌رپرسى به‌شى پرۆژه‌كان له سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى كه‌لار و مه‌ریوان محه‌مه‌د و ئه‌ركان كه‌ریم نوێنه‌رى شۆفێران و شاهۆ محه‌مه‌د چالاكوان به‌شدارى گفتوگۆكهبون.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنهسهر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان