رادیۆى ده‌نگ
گروپی گەشەی گەرمیان بۆ داکۆکی و فشاری مەدەنی، گفتوگۆیەکی کراوەی رێکخست سەبارەت بە کەرتی تەندروستی گشتی لە سنوری گەرمیان بڕیاره ده‌رئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌كه بكرێته راپۆرتێك و بدرێته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
لە کۆبونەوەکەدا ٢٠ کەس بەشدا بون، لەوانە: چالاکوان و ئەکادیمی، پارلەمانتاران، نوێنەری داواکاری گشتی گەرمیان، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوبەرانی نەخۆشخانە حکومییەکان، بە وردیی گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانەوە کرا.
ئه‌حمه‌د حه‌مید، سه‌رپه‌رشتیارى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پریزهنتهیشنێكى له باره‌ى گرفته‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستیه‌وه پێشكه‌شكرد كه تێیدا به پشت به‌ستن به راپۆرته‌كانى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێى گه‌رمیان گرفته سه‌ره‌كیه‌كانى كه‌رته‌كه‌ى خسته رو.
لە کۆتایی گفتوگۆ کراوەکەدا، سامان عه‌زیز، سەرپەرشتیاری گروپی گەشە، ئاماژەی بەوەدا کە ھەمو تێبینی و بەشدارییەکانی گفتوگۆکەیان نوسیوەتەوە و دەیکەن بە راپۆرتێکی پوخت، کە لە یەک کات دا ئاراستەی تەندروستی گەرمیان و ئیدارەی گەرمیان و ھەروەھا پارلەمانی کوردستان و لیژنەی تەندروستی وەزارەت و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی دەکەن، بۆ ئەوەی بە ھەمو لایەکەوە کاری لەسەر بکەن.
رونیشیکردەوە: کاری گروپەکە لەم بوارەدا بەردەوام دەبێت و لە داھاتوشدا ھەنگاوی تر دەھاون بە ئاراستەی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئەم بوارە و کەمکردنەوەی کێشەکانی کەرتی تەندروستی.

- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
زۆرترین بینراوەکان