رادیۆی ده‌نگ
به پاڵپشتی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا/ باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له عێراق، رادیۆی ده‌نگ پرۆژه‌یه‌ك به‌ناونیشانى: "په‌ره‌پێدانى تواناكانى ژنان له میدیاكان و به‌رهه‌مهێنانى بابه‌تى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر مافه‌كانى ژنان" جێبه‌جێ ده‌كات، كه بریتیه له راهێنانى رۆژنامه‌نوسی بۆ ژماره‌یه‌ك ژن كه دواتر هه‌رخۆیان بابه‌تى رۆژنامه‌وانى به‌رهه‌مده‌هێنن.
ئازاد عوسمان، به‌ڕێوبه‌رى رادیۆی ده‌نگ، له‌وباره‌وه ئاشكراى كرد: پرۆژه‌كه بۆ ماوه‌ى 6 مانگه و به سێ ئاست جێبه‌جێ ده‌كرێت، له ئاستى یه‌كه‌مدا خولێكى راهێنانى كراوه بۆ ئاره‌زومه‌ندان ئه‌نجام ده‌درێت له‌باره‌ى بنه‌ماكانى كارى رۆژنامه‌وانى، كه ئه‌م ئاسته به به‌شداریی 20 كه‌س كۆتاییپێهاتوه.
رونیشیكرده‌وه: ئاستى دوه‌م بریتیه له ده‌ستنیشانكردنى 10 له باشترین به‌شدارانى ئاستى یه‌كه‌م، كه خولی چڕی رۆژنامه‌وانییان پێشكه‌ش ده‌كرێت و به‌شێوه‌ى پراكتیكی راده‌هێنرێن بۆ ئاماده‌كردنى بابه‌تى رۆژنامه‌وانى بۆ رادیۆ و وێبسایت.
هه‌رچی ئاستی سێیه‌میشه وه‌ك به‌ڕێوبه‌رى رادیۆكه ئاماژه‌ى بۆ دا، بریتییه له ده‌ستكردن به به‌رهه‌مهێنانى بابه‌تى رۆژنامه‌وانى له‌لایه‌ن به‌شدارانى ئاستى دوه‌مه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌روى 120 بابه‌تى رۆژنامه‌وانى جیاواز له به‌رنامه‌ى رادیۆیی و راپۆرتى رادیۆیی و نوسراو و فیچه‌ر و دیدارى رۆژنامه‌وانى و ..هتد به‌رهه‌مده‌هێنن و له رادیۆی ده‌نگ و سایهتهكانى رادیۆكه (ده‌نگ نێت و نه‌وژین) بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ئازاد عوسمان، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو كه له رێگه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت له‌لایه‌ك ژماره‌یه‌ك ژنى رۆژنامه‌نوس پێبگه‌یه‌نن له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان، له‌لایه‌كى تریشه‌وه بابه‌تى رۆژنامه‌وانى تایبه‌ت به پرسه‌كانى ژنان له روى ژماره و جۆریشه‌وه زیاتر و باشتر بكه‌ن.




- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان