رادیۆی دەنگ بە پاڵپشتی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسیی NED ئەمریکی، شەشەمین وه‌رزی پێشبڕکێی رۆژنامەوانیی مافەکانی مرۆڤ تایبەت بەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانەی پەیوەندیدارن بە مافەکانی مرۆڤەوە، ئەنجام دەدات.
رۆژنامه‌نوسانى هه‌رێمى كوردستان و له ده‌زگا رۆژنامه‌وانیه جیاوازه‌كانى: (خوێنراو، بیستراو، بینراو و ئه‌لیكترۆنى)، ده‌توانن له‌م پێشبڕكێیه‌دا به‌شداریی بكه‌ن به راپۆرته رۆژنامهوانیهكانیان، به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌م مه‌رجانه‌ى لایخواره‌وه:
1. راپۆرتەکە لە دەزگایەکی راگەیاندن دا لەماوەی ساڵی 2021 دا بڵاو بوبێته‌وه.
2. راپۆرتەکە پەیوەندیدار بێت بە مافەکانی مرۆڤەوە.
3. ئاساییە ئەگەر راپۆرتەکە لەلایەن (2) رۆژنامەنوس یان زیاترەوە ئامادەکرابێت، بەڵام هه‌ر رۆژنامهنوسهى ده‌توانێت تەنها بە (1) یه‌ك راپۆرت بەشداریی بکات.
4. بەشداربو لەگەڵ رەوانەکردنی راپۆرتەکەدا، لینکی ئەلیکترۆنی راپۆرتەکە بنێرێت، یان کۆپییەکی ئەو راپۆرتەی کە لە دەزگا رۆژنامەوانییەکەدا بڵاوبۆتەوە.
5. دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتن و بەشداری راپۆرتەکان، بەرواری (15ی تشرینی دوەمی 2021)ـە.
بەشداران دەتوانن بەشدارییەکانیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:
Peshbrke.radiodang@gmail.com
بۆ هەر پرسیار و زانیارییەک دەتوانن پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن:
07703555425
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ده‌ست به دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان