رادیۆی دەنگ
ئیدارەی گەرمیان دو کۆبونەوەی بەرفراوان لەگەڵ چالاکوانان و رۆژانەمەوانانی سنورەکە ئەنجام دەدات و بڕیار دەدات ئەم کۆبونەوانە بکرێت بە خولیی، یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیانیش پێشوازیی لەم ھەنگاوە دەکات.
رۆژی دوشەمە و سێشەمە ٢٣ و ٢٤/ ٨/ ٢٠٢١، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دو کۆبونەوەی جیا و بەرفراوانی لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکوانان و رۆژنامەنوسان ئەنجام دا، تیایدا پوختەیەک لە کێشەکانی سنورەکە خرانەڕو، ھەروەک باس لە پتەوکردنی پەیوەندی کۆمەڵی مەدەنی و حکومەت کرا بۆ برەودان بە سنورەکە لە ھەمو رویەکەوە، بڕیاریش درا ئەم کۆبونەوانە بکرێن بە خولیی 'دوری' و دو مانگ جارێ دوبارە ببنەوە.
لایخۆشیەوە یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان، پێشوازیی لەم ھەنگاوە دەکات.
ئەحمەد حەمید، سەرپەرشتیاری یەکەکە، لەوبارەوە وتی: لە کۆنفرانسی یەکەم و دوەمی پتەوکردنی پەیوەندی حکومەتی خۆجێی گەرمیان و کۆمەڵی مەدەنی، ھەروەھا لە سەرجەم چالاکی و راپۆرتەکانی یەکەکە، جەخت لە ئەنجامدانی وەھا چالاکییەک کراوەتەوە بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ناوچەکە و دروستکردنی تێگەیشتنێکی باشتر لە چارەسەرکردنی کێشەکانی سنورەکە و برەودان بە شەفافیەت و رێگرییکردن لە سەرپێچی و گەندەڵی.
جەختیشیکردەوە: یەکێک لە راسپاردە سەرەکیەکانی دوەمین کۆنفرانسی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان حکومەتی خۆجێی گەرمیان و کۆمەڵی مەدەنی کە ١٩ی ئەم مانگە ئەنجامدرا بە ئامادەبونی ژمارەیەک چالاکوان و بەڕێوبەری حکومی لەنێویاندا جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، جەختکردنەوە بو لە ئەنجامدانی کۆبونەوەی نێوان ھەردولا بە شێوەیەکی خولیی.
یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان، یەکەیەکی تایبەتی رادیۆی دەنگە بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED کاری چاودێرییکردنی حکومەتی خۆجێی گەرمیان ئەنجام دەدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپارێزەرێک: دەستوەردانی عەشایەری و حزبی هەندێکجار رێگرە لەبەردەم سزادانی شایستەی تاوانباران
-
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
زۆرترین بینراوەکان