رادیۆى ده‌نگ
بۆ به‌دواداچونى راپۆرتى ژماره(١١)ى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، كه تایبه‌ته به كێشه و گرفته‌كانى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبون له سنورى گه‌رمیان ستافى یه‌كه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان كۆبوه‌وه.
له راپۆرتى ژماره (١١)دا به‌دواداچون بۆ گرفتى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبون له سنورى گه‌رمیان كراوه و ئه‌و كێشانه‌ى كه له رابردو و ئێستادا هه‌یه‌تى خراوه‌ته‌ڕو، هاوكات باس له هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت و رۆڵی له چاره‌سه‌ركردن و به‌دواداچونكردنى ئه‌و كێشانه‌ش كراوه.
هونەر مه‌حمود، بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان ئاماژەی بە چەند بەرەوپێشچونێک کرد لە کارەکانی وەبەرهێنان له گەرمیان وه‌ك پێدانى چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێك به به بهڕێوبهرایهتیهكه بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر دهسكراوهبن له چاودێریكردن و بڕیاردان له‌باره‌ى پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانه‌وه.
باسى له‌وه‌شكرد: ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى دیكه بۆ دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون له سنورى گه‌رمیان پێشكه‌شكراون، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێت و دواتر وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ده‌ست به دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان