رادیۆى ده‌نگ
وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان به‌دواداچون بۆ كه‌رتى سوته‌مه‌نى له گه‌رمیان ده‌كات ئه‌وه‌ش له رێگه‌ى راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانه‌وه كه‌له‌سه‌ر ئه‌و كه‌رته بڵاویكردوه‌ته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان راپۆرتێكى له‌باره‌ى كه‌رتى سوته‌مه‌نیه‌وه له گه‌رمیان بڵاوكرده‌وه و دواتر راپۆرته‌كه له رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى راسپاردوه كه به‌دواداچون بۆ ئه‌و راپۆرته بكات.
یادگار فه‌تاح، به‌رێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى وت: راسپارده‌كانى راپۆرته‌كه‌ى یه‌كه‌ى چاودێرى له رێگه‌ى وهزارتهكهیانهوه ئاراسته‌یان كراوه و وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانیان داوه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ى یه‌كه‌ى چاودێرى دا باس له بابه‌تى رێكخستنه‌وه‌ى به‌نزینخانه‌كان و دروستكردنى كۆگاى سوته‌مه‌نى له گه‌رمیان كراوه له‌گه‌ڵ بونى به‌نزینى قاچاخ، هاوكات به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌ى كه‌رتى سوته‌مه‌نى له‌گه‌رمیان و دیارترین ئه‌و كێشانه‌ى هه‌یانه له‌و کەرتەدا خراوه‌ته رو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان