رادیۆی دەنگ بە پاڵپشتی سندوقی نیشتیمانی بۆ پاڵپشتی دیموکراسیی NED، بۆ ساڵی چوارەم پێشبڕکێی رۆژنامەوانیی مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدات، کە تایبەتە بەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانەی پەیوەندیدارن بە مافەکانی مرۆڤەوە.
لەم وەرزەدا، راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی (رۆژنامە، گۆڤار، وێبسایت، تەلەفزیۆن و رادیۆ) لە بواری مافەکانی مرۆڤ، دەرفەتی بەشدارییان هەیە.
رۆژنامەنوسان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، دەتوانن بەشداری لەم پێشبڕکێیەدا بکەن کە سێ باشترین راپۆرتی رۆژنامەوانیی لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە دەستنیشان دەکرێن و مەدالیای ئاڵتونیان پێشکەش دەکرێت.
مەرجەکانی بەشداریی کردن:
1. راپۆرتەکە لە دەزگایەکی راگەیاندن (رادیۆ، تەلەفزیۆن، رۆژنامە، گۆڤار و وێبسایت) بڵاوکرابێتەوە لەماوەی ساڵی 2019 دا.
2. راپۆرتەکە پەیوەندیدار بێت بە مافەکانی مرۆڤەوە.
3. هەر رۆژنامەنوسە و بە (1) یەک راپۆرت دەتوانێت بەشداربێت.
4. ئاساییە ئەگەر راپۆرتەکە لەلایەن (2) رۆژنامەنوس یان زیاترەوە ئامادەکرابێت، بەڵام تەنها بە (1) راپۆرت دەتوانن بەشداریی بکەن.
5. بەشدار بو لەگەڵ رەوانەکردنی تێکستی راپۆرتەکەدا، لینکی ئەلیکترۆنی راپۆرتەکە بنێرێت، یان کۆپییەکی ئەو راپۆرتەی کە لە دەزگا رۆژنامەوانییەکەدا بڵاوبۆتەوە.
6. دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتن و بەشداری راپۆرتەکان، بەرواری (15ی تشرینی دوەمی 2019)یە.
بەشداران دەتوانن بەشدارییەکانیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:
Peshbrke.radiodang@gmail.com
بۆ هەر پرسیار و زانیارییەک دەتوانن پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن:
07703555425
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان