رادیۆی دەنگ
	
		پیشه‌ى مامانى له‌هه‌رێمى كوردستان دا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت كه ژنان له‌كاتى نزیكبونه‌وه‌ى واده‌ى منداڵبونیاندا سه‌ردانیان ده‌كردن ، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به زۆربونى ژماره‌ى پزیشك و نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به منداڵ بونه‌وه هه‌یه.
	
		مامان ، ئه‌و ژنانه بون جاران ڕۆڵى پزیشكى ئێستاى ژنانیان ده‌بینى ، له‌كاتى منداڵ بوندا هاوكارى و چاره‌سه‌رى ژنان و كۆرپه‌كانیان ده‌كردن ، به‌و پێیه‌ى ئه‌وكات ژماره‌ى پزیشك و نه‌خۆشخانه‌كان وه‌كو ئێستا زۆر نه‌بو تا ژنانى دو گیان سه‌ردانیان بكه‌ن. 
	
		تا ساڵانى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردو زۆربه‌ى ژنان به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى و لاى مامانه‌كان منداڵیان ده‌بو ،  به‌ڵام له‌ئێستادا زۆربه‌ى ژنان سه‌ردانى پزیشكى پسپۆر ده‌كه‌ن و له‌رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه منداڵیان ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هێشتا مامانه‌كان بێ كارنین ، به‌ڵكو به‌شێك له‌ژنان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
	
		مه‌لیحه ساڵه‌ح ، ماوه‌ى 32 ساڵه كارى مامانى ده‌كات و پیشه‌كه‌ى له‌دایكیه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له ساڵى 1986 له‌خولێكى فێربونى مامانیدا به‌شداربوه و مۆڵه‌تى وه‌رگرتوه، ئێستاش له‌نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى كه‌لار ده‌وام ده‌كات ، ده‌ڵێت"ئێستاش رۆژانه ژنان سه‌ردانم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى منداڵ بون دا به‌سه‌ریانه‌وه بم ، تائێستاش هیچ ژنێك له‌و ژنانه‌ى له‌به‌رده‌ستى من دا منداڵیان بوه كه‌سیان گرفتیان نه‌بوه."
	
		به‌پێى وته‌ى مه‌لیحه خۆى ، گه‌ر بزانێت هه‌ر ژنێك گرفتى ته‌ندروستى هه‌یه ، ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ده‌كات تا چاره‌سه‌رى پزیشكى وه‌ربگرێت و له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه چاودێرى بكرێت.
	
		به‌شێكى زۆر له‌ژنانى دوگیان له‌كاتى منداڵ بوندا توشى گرفتى ته‌ندروستى و خوێن به‌ربون ده‌بن ، كه پزیشكى چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ ده‌كات ، به‌ڵام مامانه‌كان هیچ شاره‌زاییه‌كیان له‌بوارى پزیشكى دا نیه و گه‌ر ژنان له‌كاتى منداڵ بوندا توشى گرفتى ته‌ندروستى بن ، توانایان نیه چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
	
		مه‌لیحه ى مامان ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد زۆرجار له‌كاتى منداڵ بونى ژنان دا ده‌چن به‌شوێنى دا ، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماڵى ئه‌و ژنانه ئاماده بێت كه منداڵیان ده‌بێت .
	
		له‌ئێستادا زۆربه‌ى ئه‌و ژنانه‌ى له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان و له‌رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه منداڵیان ده‌بێت ، چى له‌لایه‌ن پزیشكى نه‌شته‌رگه‌رى كار و چى له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانیشه‌وه برێكى زۆر پاره‌یان لێوه‌رده‌گیرێت ، به‌ڵام مامانه‌كان هیچ بریارێك پاره‌یان دیارى نه‌كردوه تا له كه‌س و كارى ژنانى دوگیانى وه‌ربگرن.
	
		مه‌لیحه ، وتى"داواى پاره‌م له‌كه‌س و كارى هیچ ژنێك نه‌كردوه ، به‌ڵكو ئه‌وان به‌پێى تواناى خۆیان پاره‌یان پێداوم ، چونكه من زیاتر مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه خهیرم بگات ، نه‌ك پاره‌م ده‌ست بكه‌وێت."
	
		به‌شێكى زۆر له‌و ژنانه‌ى كه جاران لاى مامان منداڵیان ده‌بو له‌ڕوى ته‌ندروستیه‌وه نه‌خۆیان و نه منداڵه‌كانیان گرفتیان نه‌بو ، له‌كاتێكدا له‌ئێستادا نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به منداڵ بون پڕ گرفتترین نه‌خۆشخانه‌ن ، زۆرجاریش كێشه له‌نێوان پزیشك و كه‌س و كارى ژنانى دوگیاندا ڕوده‌دات ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ژنان له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌رى دا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. 
	
		نه‌جیبه محه‌مه‌د ( 57 ساڵ ) كه خاوه‌نى شه‌ش منداڵه ، بهنهوژین ى وت"هه‌مو منداڵه‌كانم لاى مامان له‌دایكبون ، له‌كاتێكدا نه‌خۆم و نه ئه‌وانیش هیچكاممان گرفتمان نه‌بوه."
	
		بهبرواى نه‌جیبه، ئێستاش منداڵ بون له‌به‌رده‌ستى مامانهكدا زۆر باشتره لهسهردانیكردنى پزیشك و نه‌خۆشخانه‌كان ، چونكه منداڵ لاى مامان به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى له‌دایك ده‌بێت و دور ده‌بێت له‌كێشه‌ى ته‌ندروستى.
	
		مامانه‌كان ، جگه له‌وه‌ى هه‌ندێكیان خولى فێربونى مامانیان بینیوه ، به‌ڵام خاوه‌نى هیچ بروانهمهیهك نین و به‌شێكى زۆریشیان ئه‌و ژنه بهتهمانهن كه زۆربه‌ى ته‌مه‌نیان له‌گونده‌كان دا به‌سه‌ر بردوه ، پیشه‌كه‌شیان له كه‌س و كاریانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه و فێرى بون.
	
		له‌ئێستادا پیشه‌ى مامانى تاڕاده‌یه‌ك به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت ، به‌و پێیه‌ى زۆربه‌ى ژنه مامانه به‌ته‌مه‌نه‌كان له‌ژیان دا نه‌ماون ، ئه‌وانه‌شیان كه ماون به‌راورد به‌جاران ژنان كه‌متر سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و هه‌ندێكجاریش رێگرى له‌كاره‌كانیان ده‌كرێت.
	
		مامانێك كه‌داوایكرد ناوى بڵاونه‌كرێته‌وه ، بۆ نه‌وژین دواو ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ، داوایانلێكردوه له نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت بهمنداڵبون ده‌وام بكات یان واز له پیشه‌كه‌ى بهێنێت ، به‌ڵام ئه‌و ده‌وام كردنى ره‌تكردوه‌ته‌وه ، وتى"بۆیه وازم له‌پیشه‌ى مامانى هێناوه، چونكه گه‌ر كێشه‌یه‌ك ڕوبدات سزا ده‌درێین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵك زۆر سه‌ردانم ده‌كه‌ن."
	
		 هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌مبونه‌وه‌ى ژماره‌ى مامانه‌كان دا ، زۆربه‌ى ژنانیش له‌كاتى نزیكبونه‌وه‌ى واده‌ى منداڵ بون دا سه‌ردانى پزیشك و نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت به‌شێوه‌ى سروشتى منداڵیان ببێت ، به‌ڵكو په‌نا بۆ ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى و ده‌رهێنانى كۆرپه‌له ده‌به‌ن له‌و رێگه‌یه‌وه.
	
		نێرگرز فایه‌ق ، ماوه‌ى چوار ساڵه هاوسه‌رگیرى كردوه و خاوه‌نى دو منداڵه ، ده‌ڵێت"راسته جاران هه‌مومان لاى مامان لهدایكبوین ، به‌ڵام ئێستا پزیشك زۆره و پێویستمان به مامان نه‌ماوه ، چونكه لاى پزیشك باشتره و مه‌ترسى كه‌متره ."
	
		جه‌ختیشیكرده‌وه"گه‌ر منداڵى تر‌ى ببێت سه‌ردانى لاى پزیشك ده‌كات، وه‌كو چۆن دو منداڵه‌كه‌ى تر‌ى له‌نه‌خۆشخانه و له‌رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه له‌دایك بون."
	
		* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
	
- دوایین بابەتەکان
 - 
                    هەواڵبهڕێوبهرایهتى خۆراكى گه‌رمیان: فه‌وتانى به‌شه خۆراكى هاوڵاتیان هۆکارەکەی بەغدایە
 - 
                     
                        
                    
                 - 
                    هەواڵدو ساڵە بڕیار لە کردنەوەی چاكسازی گەورانی گەرمیان دراوە و تائێستا دروستنەکراوە
 - 
                     
                        
                    
                 - 
                    هەواڵقیرتاوکردنی شەقامی پاسپۆرت لەکەلار وەستاوە و حکومەت هۆکارەکەیە
 - 
                     
                        
                    
                 - 
                    بەرنامەرێکخراوەکان چۆن دەتوانن کۆمەڵگا هۆشیار بکەنەوە؟
 - 
                     
                        
                    
                 - 
                    هەواڵگەرمیان؛ حاڵەتەکانی کوشتن زیاتر بون و خۆکوشتن و کوشتنی هەڵە کەمتر
 - 
                     
                        
                    
                 
            زۆرترین بینراوەکان