رادیۆی ده‌نگ
پێنجه‌مین خه‌ڵاتى شه‌هیدی قه‌ڵه‌م كاوه گه‌رمیانى بۆ ئازادی، به‌خشرا به سه‌رنوسه‌رى سایتی ئاوێنه نیوز: سه‌ردار محه‌مه‌د.
ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ى مه‌راسیمی سه‌ره‌كی ساڵیادی تیرۆركردنى شه‌هیدی قه‌ڵه‌م كاوه گه‌رمیانى، خه‌ڵاتى شه‌هیدی قه‌ڵه‌م كاوه گه‌رمیانى بۆ ئازادی كه له‌لایه‌ن رادیۆی ده‌نگه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌خشرا به رۆژنامه‌نوس (سه‌ردار محه‌مه‌د)، سه‌رنوسه‌رى پێشوى رۆژنامه‌ى ئاوێنه و سه‌رنوسه‌رى ئێستاى سایتی ئاوێنه‌نیوز.
له‌وته‌ى پێشكه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كه‌دا، ئازاد عوسمان، به‌ڕێوبه‌رى رادیۆی ده‌نگ، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه (سه‌ردار محه‌مه‌د) یه‌كێكه له كۆله‌كه و پێشه‌نگانى میدیای ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ له‌كوردستان كه ئه‌وان وه‌كو نه‌وه‌ى دوه‌مى رۆژنامه‌نوسانى سه‌ربه‌خۆ، چاویان لێده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه هیوادارن ئه‌و خه‌ڵاته ببێت به‌هانده‌ر و پاڵپشتییه‌ك بۆ هه‌مو رۆژنامه‌نوس و ئازادیخوازان، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له كاروانى ئازادیی.
لایخۆشیه‌وه رۆژنامه‌نوس (سه‌ردار محه‌مه‌د)، له وته‌یه‌كدا سوپاسی رێكخه‌رانى خه‌ڵاته‌كه‌ى كرد و رایگه‌یاند كه شه‌ره‌فێكى گه‌وره‌یه خه‌ڵاتى شه‌هیدێكى راسته‌قینه وه‌ربگرێت.
ئه‌مه‌و خه‌ڵاته‌كه له‌لایه‌ن (ئازاد یه‌دوڵڵا)، یه‌كێك له هاوڕێ نزیكه‌كانى شه‌هیدی قه‌ڵه‌م كاوه گه‌رمیانى، پێشكه‌ش به رۆژنامه‌نوس (سه‌ردار محه‌مه‌د) كرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپارێزەرێک: دەستوەردانی عەشایەری و حزبی هەندێکجار رێگرە لەبەردەم سزادانی شایستەی تاوانباران
-
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گه‌رمیان: گرانبونى نرخى به‌نزین له سه‌رچاوه‌ى سهرهكیهوهیه
-
زۆرترین بینراوەکان