
رادیۆی ده‌نگ
رۆژنامه‌ى نه‌وژین، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسیی NED، له مانگى داهاتودا (تشرینی دوه‌مى 2018)، خولێكى راهێنانى رۆژنامه‌نوسیی له قه‌زاى كه‌لار، له‌باره‌ى چۆنیه‌تى نوسین و ئاماده‌كردنى چیرۆكى رۆژنامه‌وانى تایبه‌ت به ره‌گه‌زی مێینه ده‌كاته‌وه.
له‌میانه‌ى ئه‌م خوله‌دا، به‌شداران ئاشنادهكرێن به بنه‌ماكانى نوسین و ئاماده‌كردنى راپۆرت و چیرۆكى رۆژنامه‌وانیی و هه‌نگاو و قۆناغه‌كانى ئه‌م هونه‌ره.
ئه‌م خوله بێبه‌رامبه‌ره‌و به‌شداران راهێنانیان پێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌داهاتودا له رۆژنامه‌ى (نه‌وژین) كارى ئاماده‌كردنى راپۆرت و چیرۆكى رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجام بده‌ن.
نه‌وژین، تاكه رۆژنامه‌ى تایبه‌تمه‌نده به پرسه‌كانى ژنان له‌گه‌رمیان، رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسیی NED ئه‌مریكی، مانگانه بڵاویده‌كاته‌وه.
بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كه و ناونوسین، ده‌توانن نامه بۆ په‌یجی رۆژنامه‌ى (نه‌وژین) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بنێرن به‌م ناونیشانه:
یاخود په‌یوه‌ندیی بكه به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه:
07501270623
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتەنها 17 خوێندکار لە کۆلێژەکەی رزگاریی وەرگیراون
-
-
هەواڵدوای 2 مانگ هێشتا هێڵی پاسە ناوخۆییەکانی کەلار زیاد نەکراون
-
-
هەواڵباخهكانى گه‌رمیان توشى زیان بون و حکومەتیش تەنها رێنمایی باخەوانەکان دەکات
-
-
هەواڵبەشێکی زەوی فەرمانبەرانی رزگاریی دەکەوێتە ناو مەیدانی ئاژەڵان
-
-
هەواڵپاش دامەزراندنی فەرمانبەرانی کفری، چارەنوسی 133 فەرمانبەرەکەی گەرمیان نادیارە
-
زۆرترین بینراوەکان