یه‌كه‌م: ناساندن
یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌تى رادیۆی ده‌نگه بە پاڵپشتی (ئەکادیمیای راگەیاندنی ئەڵمانی لە عێراق) دامەزراوە بۆ گرنگیی دان پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن. كارى سه‌ره‌كیشی بریتیه له به‌هێزكردنى تواناكانى رادیۆى ده‌نگ و رۆژنامەنوسانی سنوری گەرمیان بۆ ئه‌نجامدانى روماڵی پیشه‌یی بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.
دوه‌م: ئامانج
ئامانجى یه‌كه‌كه بریتییه له په‌ره‌پێدان به توانا رۆژنامه‌وانیه‌كانى رادیۆ و ده‌ره‌وه‌ى دا له بوارى رۆژنامه‌وانی، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیكردنى روماڵی پرۆسه‌كانى هه‌ڵبژاردن به پشت به‌ستن به بنه‌ما پیشه‌ییه‌كانى كارى رۆژنامه‌وانى.
سێیه‌م: كاره‌كانى یه‌كه
1. ئه‌نجامدانى راهێنانى رۆژنامه‌وانیی بۆ ستافی رادیۆ له‌بوارى روماڵی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.
2. دروستكردنى داتا به‌یس له بوارى هه‌ڵبژاردن دا.
3. ئه‌نجامدان و به‌شداریكردن و هاوكاریكردن بۆ به‌جێگه‌یاندنى هه‌ڵمه‌تى هۆشیاریی بۆ په‌ره‌دان به پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.
4. ئه‌نجامدانى راهێنان بۆ رۆژنامه‌نوسانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌زگاكه.
5. ئه‌نجامدانى به‌رنامه‌ى رادیۆیی و ته‌له‌فزیۆنى و ده‌ركردنى بڵاوكراوه‌و چاپكراو و دروستكردنى گرافیك، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى زیاتری هۆشیاری له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن و روماڵی پیشه‌یی رۆژنامه‌وانیی بۆ هه‌ڵبژاردن.
6. ئه‌نجامدانى راپرسیی و توێژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه له‌بواری هه‌ڵبژاردن و روماڵی رۆژنامه‌وانیی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
چواره‌م: هۆكارى دروستكردنى یه‌كه
هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسی پێویست و كاریگه‌ره، رۆڵی رۆژنامه‌وانیی له‌م پرۆسه‌یه‌دا زۆر و به‌رفراوانه، له‌پێناو دروستكردنى بنه‌مایه‌كى پیشه‌یی بۆ ئه‌و روماڵه، ئه‌م یه‌كه‌یه كارده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌شیه‌وێت به‌شدار بێت لهرێچكه گرتنى ئه‌م پرۆسه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا به ئامانجى سهلامهتتربونى زیاترى پرۆسه‌ى سیاسیی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو: سەردانی گوندە سنورییەکان مەکەن
-
-
هەواڵلەیەک ساڵدا زیاتر لە 400 حاڵەتی شەڕکردن لە گەرمیان تۆمارکراوە
-
-
هەواڵمۆلیدەیەک دانیشتوانی باوەنوری بێزار کردوە
-
-
هەواڵ"گرفتێكی هونەریی" دابەشكردنی زەوی فەرمانبەرانی رزگاریی دواخستوە
-
-
هەواڵقایمقامیەتی کەلار: ئەو دوکاندارەی بەهۆی روداوەکانی ئێرانەوە نرخ گران بکات سزا دەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان