رادیۆی دەنگ
ئەمڕۆ ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر دەرچواندنی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی نەوژین.
رۆژنامەی نەوژین لە بەرواری ٢٢ی ١٢ی ٢٠١٦ یەکەم ژمارەی لێبڵاوکرایەوە وەک رۆژنامەیەکی تایبەتمەند بە پرسەکانی ژنان لە گەرمیان.
ئەمڕۆش ٢٢ی ١٢ی ٢٠١٧، لە بینای رادیۆی دەنگ لە کەلار، مەراسیمێک بەبەشداری ستافی رۆژنامەکەو پرۆژەکانی رادیۆ بۆ ئەو یادە بەڕێوەچو.
لە مەراسیمەکەدا، ئازاد عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی رادیۆی دەنگ، سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی ستافی رۆژنامەکە کرد کە لەخۆبردوانە لەم ساڵەدا کاریان کردوە.
هیواشی خواست کە بەهەمان نەفەس درێژە بەکارەکانیان بدەن بەتایبەت کە ئێستا رۆژنامەکە یەکێکە لە بڵاوکراوە دیاریکراوەکانی بواری ژنان کە لە کوردستان دەردەچێت و بڵاو دەبێتەوە.
پاشان سەرگوڵ خەلیل، سەرپەرشتیاری رۆژنامەکە، لە وتەیەکدا پیرۆزبایی یادەکەی لە ئامادەبوان کرد. ئاماژەی بەوەکرد نەوژین خەونی ژمارەیەک کچی بەدیهێنا کە دەیانەویست لە بواری رۆژنامەوانی و خزمەتکردن بە پرسەکانی ژنان کار بکەن، هەروەک وتیشی کە رۆژنامەکە لەم ساڵەدا زۆر بابەت و پرس و کێشەی خستوەتە رو.
پاشان ژمارەیەک لە ئامادەبوان وتەو دەستخۆشیی خۆیان پێشکەش کرد.
رۆژنامەی نەوژین، مانگی جارێک لە گەرمیان و لەلایەن رادیۆی دەنگ و بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی ئەمریکی، بڵاودەبێتەوە.



- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-