رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، له‌باره‌ى كێشه‌ى سێ نه‌وتى سپی و غازی شل و كارگه‌كانى چه‌و و لم، كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان ئه‌نجام دا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به ئاماده‌بونى به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه: یادگار فه‌تاح و جێگره‌كه‌ى: سالار مه‌حمود، به وردى سه‌باره‌ت به‌و سێ خاڵه به‌دواداچون كرا.
1. نه‌وتى سپی
بەڕێوبەری نەوت وکانزاکانی گەرمیان، یادگار فه‌تاح، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وتى: بۆ ئەمساڵ تاوەکو ئێستا لەکۆی 22 هه‌زار خێزان، 4860یان نەوتی سپیان وەرگرتوە، بەوتەی خۆشیان، هەوڵدەدەن بۆ ئەمساڵ دابەشکردنی نەوت لەسنوری گەرمیان کۆتایی پێ‌بێنن.
باسی لەوەشکرد ئەو بڕە نەوتەی دێتە سنوری گەرمیان بە رێژەی ٪10 لە پشکی پارێزگای سلێمانیه.
به‌بێ خستنه‌ڕوى بڕێكى دیاریكراو، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "ئه‌مساڵ بڕێکی زیاتر نەوتمان بەدەست دەگات کە لە کۆتای پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتدا بۆمان دەردەکەوێت بڕه‌كه‌ى چه‌نده".
سه‌باره‌ت بە زیادبونی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتى سپی به بڕی نزیکەی 40 هەزار دینار، باسی لەوە کرد بڕیارەکە بۆ بەرزکردنەوەی نرخ لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراقه‌وه ده‌ركراوه، بەدەر لەناوچە شاخاویەکانیش هیچ بڕە نەوتێک لە لایەن هەرێمەوه دابین نەکراوە بۆ ناوچه‌كانى دیكه.
2. گازی شل "غازى ماڵان"
به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: گرفتی کەمی غاز بۆ مانگی شوباتیش بەردەوامی دەبێت و لە بەراورد بە مانگی پێش‌و گۆڕانکاری لە هەناردەی هەفتانەی غاز دەکرێت بۆ سنوری گەرمیان بەزیادکردنی لە 14 تەنکەری هەفتانە بۆ 16 تەنکەر، به‌وپێیه‌ش 22 هه‌زار بوتڵ غاز لەیەک هەفتە دا دەگاتە سنورەکە .
وتیشی: کەمی هەناردەشی پەیوەستە بە زۆری خواستی خواروی عێراق بۆ غازی شلی ماڵان لە ئێستادا.
یادگار فه‌تاح، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: هیچ به‌رچاو رونیه‌ک بۆ گەڕانەوەی هاتنى بڕى غاز بۆ هه‌مان رێژەی پێش‌و له ئارادا نیه.
له‌ماوه‌كانى رابردودا و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى غازی شل، حكومه‌ت بڕیاری دا ئه‌و كاره له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتو نه‌بوه.
یادگار فه‌تاح، وتى: دوای هەبونی گرفت له دابه‌شكردن له رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌وه، بڕیارمانداوه چیتر به‌و رێگەیه غاز دابەش نه‌کرێت، به‌ڵكو هەفتەی سێ جار لە رێگەی خودی بریکارانی غازەوە لە گەڕەکەکان دابەشدەکرێت.
3. دۆسیه‌ى كارگه‌كانى چه‌و و لم
كارگه‌كانى چه‌و و لم به‌پێی كۆتا بڕیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان، مۆڵه‌تیان بۆ نوێناكرێته‌وه و ده‌بێت بكرێن به به‌ردشكێن "كه‌ساره".
له‌مباره‌یه‌وه، یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، وتى: كارگه‌كانى چەو و لم بەهیچ جۆرێک رێگەپێدانیان بۆ ناکرێت بۆ کارکردن لەسەر روباری سیروان و ده‌بێت سەرجەمیان بگۆڕێن بۆ "کەسارە"، ئێستاش 3 کەسارە لە سەر روباری سیروان کاردەکەن و مۆڵەتیان پێدراوە .
وتیشی: سەرجەم كارگه‌كان کە ژمارەیان 40 كارگه‌یه، تەنها بەشێوەی "کەسارە" دەتوانن کار بکەن.
له‌گه‌ڵ راگرتنى كارى كارگه‌كان، هاوڵاتیان نیگه‌رانیان لێنیشتوه له گرانبونى نرخی چه‌و و لم.
له‌وباره‌وه یادگار فه‌تاح وتى: گرانکردنی نرخەکەی کاتی دەبێت و چاوێری تەواوی ئەو بابەتە دەکرێت، لە ئەگەری بەرزبونی زیاتری نرخەکەی رێگەدەدەن لە دەرەوەی گەرمیان چە و و لم هاورده بكرێت.