رادیۆی دەنگ
وتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە گەرمیان دەڵێت: بەڕێوبەرایەتی پەروەردەکانی گەرمیان و کەلار دەرسیان وەرگرتوە لەو فشارانەی ساڵی پار کردیانە سەر مامۆستایان.
رۆژی دوشەمە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، شکاندنی بایکۆت و دەستکردنەوەی بە دەوامی فەرمی لە قوتابخانەکانی سنورەکە راگەیاند.
هەردی عەباس، وتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە گەرمیان، لەوبارەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: مامۆستایان خۆیان بایکۆتیان راگەیاندوە و بڕیار لای خۆیانە بۆ شکاندنی، ئێمەش بۆ هەر بڕیارێک پشتگیریان دەکەین، بەڵام ئەوەشمان بیستوەتەوە کە بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەردە بەپێچەوانەی ساڵی پارەوە زۆر فشار لە مامۆستایان ناکەن بۆ شکاندنی بایکۆت.
وتیشی: ساڵی پار فشارەکان بەقورسی شکا بەسەر پەروەردەدا، بەگشتی پەروەردەی گەرمیان و بەتایبەت پەروەردەی کەلار جۆرێک لە دەرسیان وەرگرتوە لەپارەوە، ئەمەش رێگا دروستەکەیە و مامەڵەیەکی پەروەردەییە.
دەشڵێن: هیواداریشن بەڕێوبەرایەتی پەروەردەکان ئەمساڵ باشتر لە پار هەڵسوکەوت بکەن، ئەگەر فشاریش نەکرێت لە مامۆستایان و دۆخی موچە بچێتە پێشەوە، مامۆستایان دەگەڕێنەوە بۆ دەوام.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا لەکەلار دۆزرایەوە
-
-
هەواڵلێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانی کەلار لە پۆستەکەی لادەبرێت
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی گردەگۆزینە لەمافێکی خۆیان بێبەش دەکرێن؛ نە لەلای خۆتان زەوییان پێدەدرێت نە لەکەلا
-
-
هەواڵداوای ئازاکردنی عەمید رێبوار عەباس دەکرێت
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: بەدەمەوەهاتنی باش هەیە بۆ داشکاندنی قەرزی کارەبا
-
زۆرترین بینراوەکان