رادیۆی دەنگ
بەرپرسی بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایدەگەیەنێت شەوی رابردو دوای گەڕانەوەی لە ئەرکی فەرمی، لەبەردەم ماڵی خۆیاندا نزیکەی ۳۰ فیشەک نراوە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، دوای ئەوەی شەوی رابردو بەرپرسی بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان دەگەڕێتەوە بۆ ماڵی خۆیان لەکەلار، هەر لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا نزیکەی ۳۰ فیشەک دەنرێت بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە. روداوەکەش جگە لەزیانی ماددی، زیانی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.
هاوڕێ جەلیل، بەرپرسی بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، جەختی لەهەواڵەکە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هیچ کێشەکی کۆمەڵایەتیم نییە لەگەڵ کەسدا، ئەوەی هەیە گومان دەکەم پەیوەندی بە ئەرکی فەرمییمەوە بێت.
وتیشی: خۆشبەختانە خۆم و ماڵ و مناڵم سەلامەتین، لەئێستادا کەیسەکە لای پۆلیسەو چاوڕێی تەواوبونی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەکەین بۆ ئەوەی بزانین چییە.
هاوکات سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هێزەکانی بەشی نەهێشتی تاوان سەرقاڵی لێکۆڵینەون و ۲۹ قەوانی فیشەک لە شوێنی روداوەکەن و ۲۲ فیشەک نراوە بە ئۆتۆمبێلەکەوە.
دەشڵێت: جارێک هیچ شتێک دیار نییە، لێکۆڵینەوەی ورد لەروداوەکە دەکەین بۆ ئەوەی بزانین چیبوە و بەزوترین کات بکەری تاوانەکە دەستگیر دەکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان لەبارەی دەسترێژی گولە لە ئەفسەرێکی رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵشوێنەواری گەرمیان لە بارەی شوێنەوارە نوێیەكەی جۆگەی گاور دەڵێت: دەكرێت بە پڕۆژەی گەشتیاریی
-
-
هەواڵقەرەباڵغیی ساڵانەی لیژنەی پزیشکیی گەرمیان؛ تەندروستی بەڵێنی چارەسەر دەدات و هۆکارەکەش دەخرێتە ئەستۆی قوتابخانەکان
-
-
هەواڵشارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات پەڵە لەگەرمیان بکەوێتە کۆتایی مانگ
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى: پرسی دانپێدانانی زانکۆی گەرمیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە
-