شوێنەواری گەرمیان لە بارەی شوێنەوارە نوێیەكەی جۆگەی گاور دەڵێت: دەكرێت بە پڕۆژەی گەشتیاریی
هەواڵ
08:08PM - 2026-10-11 , بینین : 72


رادیۆی دەنگ

دەروازەیەكی جۆگەی گاور لە گەرمیان دۆزراوەتەوە كە مێژوەكەت دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی ١٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا، شوێنەواری گەرمیانیش دەڵێت: دەكرێتە شوێنێكی گەشتیاریی.

محەمەد عەلی، بەشی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: جۆگەی گاور لە گەڕەكی عەلە و محەوە دەستپێئەكا بە هەڵكەندن هەتاوە گوندی باناسیاو  و ئەم بەشەی كە  دۆزراوەتەوە دەروازەیەكیەتی لە گەڕەكی ئازادی كە دەكەوێتە پڕۆژەی نێشتەجێبونی شاری شەم.

وتیشی: سەرەتای دروستبونی پڕۆژەكە گرێبەستمان لەگەڵ پڕۆژەكە كردوە كە گەشتن بەم بەشە بیكەن بە پڕۆژەیەكی گەشتیاریی و لە ئێستاشدا هەمو كاری كنە و پشكنینی لەلایەن بەڕێوبەرایەتیمانەوە تەواوبوە و كۆمپانیا كارەكانی خۆی دەستپێدەكات.

↑