
دەنگ نێت
پاش سۆراغ نەمانی گەنجێک لە کەلار، لە ئێستادا ۲ کەس دەستگیرکراون و لەلێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە کە کوشتویانە.
عەبدوڵڵا ساڵح جەمیل، دانیشتوی قەزای کەلارە، لە دوێنێوە بە ئۆتۆمبیلە پیکابەکەیەوە لەماڵ دەرچوە و نەگەڕاوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ کە لە دو سەرچاوەی ئەمنییەوە دەستیکەوتوە، گەنجەکە پێش بێ سۆراغ بونی، لەگەڵ ۲ هاوڕێیدا بوە، هەربۆیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ۲ هاوڕێکەی دەستگیرکراون کە یەکێکیان کارمەندی پێشوی هێزە ئەمنییەکانە.
ئاماژەیان بەوەشدا دو گەنجە دەستگیرکراوەکە لە لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەداناوە کە هەستاون بە کوشتنی گەنجەکە.
باسیان لەوەشکرد هێشتا شوێنی کوشتنی گەنجەکە و شاردنەوەی تەرمەکەی نەزانراوە و تەرمەکەیشی نەدۆزراوەتەوە، لەلایەن هێزەئەمنییەکانیشەوە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەتۆمەتی بەکارهێنانی گازی خراپ ٤ خاوەن مۆلیدە لە کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵمۆڵەتی پرۆژەی قەڵای شێروانە سیتی ساڵ و نیوێک درێژ دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان وشکەساڵیی راناگەیەنێت
-
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وهكو جێگرهوهى كارهبای 24 كاتژمێریی
-
زۆرترین بینراوەکان