رادیۆی دەنگ
فەرمانبەرێک دەڵێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئۆتۆمبیلی حکومی لەبری ئەوەی بدرێت بە دامودەزگاکان کە پێویستیانە، دراوەبە چەند فەرمانبەرێک، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتییەکەش دەڵێت: کارەکە بە یاسایی کراوە و بۆ کاری شەخسی نییە.
کارزان ئیبراهیم، فەرمانبەر لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، لە نوسینێکدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک، دەڵێت: "بە موبارەکەی بەڕێوەبەری گشتی (تەندروستی گەرمیان) ئۆتۆمبێلی فەرمانگە بە بانزین و چاکسازی (سیانە)وە بۆ چەند کەسێک دابینکراوە، بۆ سودی کەسیی خۆیان بەکاریدەهێنن".
دەشڵێت: ئەمە لە کاتێکدایە چەند دەزگایەکی تەندروستی هەن پێویستیان بە ئۆتۆمبیلە و بۆیان دابین ناکرێت.
لەبەرامبەریشدا وتەبێژی بەڕێوبەرایەتییەکە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە کارەکە یاساییە.
ئازاد محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئۆتۆمبیل دراوەتە فەرمانبەر بۆ راییکردنی ئیشوکارەکانە و بەشێوەیەکی ئسوڵی و یاسایی کراوە، وەک لە زۆر فەرمانگەی دیکەشدا هەیە.
وتیشی: ئۆتۆمبێلەكەش بۆ کاری شەخسی نییە، بەڵکو بۆ کاروباری فەرمانگەیە، هەركاتێكیش پێویست بێت لێی وەردەگیرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ٧٥ قوتابخانەی گەرمیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە و ٨ دانەیان دەست بە نۆژەنکردنەوەیان کراوە
-
-
راپۆرتکچێک لە پشت تەشتە ترشیاتەکانەوە میراتی باوکی و شکۆی خێزانەکەی دەپارێزێت
-
-
هەواڵ5 ساڵە تاپۆکردنی پرۆژەی بازرگانیی لە گەرمیان راگیراوە
-
-
هەواڵکامیرای خاڵ بۆ خاڵی رێگای کەلارـ کفری بە ئەزمونیی خراوەتەکار
-
-
هەواڵلە رزگاریی پرۆژەی روناکی دەستی بەکارکرد
-