
رادیۆی ده‌نگ- زریان محه‌مه‌د
به‌كارهێنانى جگه‌ره‌ى ئه‌لكترۆنى (ڤه‌یپ) له نێو گه‌نجاندا به هه‌ردو ره‌گه‌زه‌وه روى له زیادبون كردوه به‌تایبه‌ت له ناوه‌نده‌كانى خوێندن، به‌كارهێنه‌رانى ده‌ڵێن كێشه‌ى ته‌ندروستى بۆ دروستكردوین و پسپۆڕێكى په‌روه‌رده‌ییش داواى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره ده‌كات بۆ به‌رگرتن به بڵاوبونه‌وه‌ى زیاترى دیارده‌كه.
ڤه‌یپ، جۆرێكى جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنییه، كه له رێگه‌ى ئامێرێكه‌وه دوكه‌ڵ دروست ده‌كات و كه‌سى به‌كارهێنه‌ر وه‌كو جێگره‌وه‌ى جگه‌ره‌ى توتن به‌كاریده‌هێنێت.
ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه به‌كارهێنانى له‌ناو گه‌نجان و ته‌نانه‌ت تازه‌پێگه‌یشتوانیشدا، زۆر زیادی كردوه.
محه‌مه‌د، ناوى خوازراوی گه‌نجێكى دانیشتوى قه‌زاى كه‌لاره، له‌باره‌ى به‌كارهێنانى ڤه‌یپ و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌رى ده‌ڵێت: ڤه‌یپم به‌كارهێناوه وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ وازهێنان له جگه‌ره‌ى توتن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وابیرم كرده‌وه كه كارئاسانى بێت بۆ وازهێنان، به‌ڵام لێكه‌وته‌ى زۆرى له‌سه‌رم دروستكرد.
وتیشى: هاوكات له روى مادیشه‌وه زۆرم له‌سه‌ر ده‌كه‌وت، به جۆرێك ڤه‌یپى وا هه‌بو به 6 هه‌زار و 10 هه‌زار دینار ده‌مكڕى و ته‌نها به‌شى 2 رۆژمى ده‌كرد.

به‌شێك له‌و هۆكارانه‌ى وای له گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران كردوه رو له به‌كارهێنانى ڤه‌یپ بكه‌ن، ئاسانی هه‌ڵگرتنى بوه.
یادگار، ناوى خوازراوى گه‌نجێكى تر‌ى به‌كارهێنه‌رى ڤه‌یپه له قه‌زاى كه‌لار، ده‌ڵێت: به‌كارهێنان و هه‌ڵگرتنى ڤه‌یپ ئاسانه، وه‌كو جێگره‌وه‌ى جگه‌ره ده‌ستم بۆ برد.
بەکارهێنانی ڤەیپ ناوەندەکانی خوێندنیشی گرتوە، مامۆستایه‌ك باس له‌وه‌ده‌كات هه‌ردو ره‌گه‌زه‌كه‌ش به‌كاریدێنن.
به‌ڕێز عەباس، مامۆستا لە کەلار، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: رۆژانە ئەوەمان بەرچاو دەکەوێت بەکارهێنانی ڤەیپ لە نێو ناوەندەکانی خوێندن بەتایبەت قۆناغی ئامادەیی و قۆناغی بنەڕەتی (ناوه‌ندیی پێش‌و) کەم تا زۆر هەیە، لە ناوەندێکەوە بۆ ناوەندێکی دیکەش دەگۆڕێت.
وتیشی: بەکارهێنای ڤەیپ لەلای هەردو رەگەز هەیە، ره‌نگه ئه‌وه‌شى وایكردوه به‌و بڵاوییه هه‌بێت ئه‌وه‌یه بە ئاسانتر دەستدەکەوێت و نرخەکەی هه‌رزانه و لە هەمو شوێنێک دەتوانیت پێی بگه‌یت.

نرخى ڤه‌یپ له بازاڕدا جیاوازه، به جۆرێك له 5 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو 30 هه‌زار دینار، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ى ئه‌و نه‌فه‌سه‌ى كه تێیدایه‌تى كه له 5 هه‌زار نه‌فه‌سه‌وه ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو 40 هه‌زار نه‌فه‌س.
فرۆشیارێك جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه به‌كارهێنانى ڤه‌یپ له نێو ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا هه‌یه به‌تایبه‌ت گه‌نجان و كڕیاریشى زۆره.
ئه‌و فرۆشیاره كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه، باسی له‌وه‌كرد رۆژانه رێژه‌یه‌كى به‌رچاو له گه‌نجان له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن بۆ كڕینى ڤه‌یپ، وتیشی: هه‌شه له ته‌مه‌نى كه‌مه‌وه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه پێیان نافرۆشین.

كێشه‌ى سه‌ره‌كی ڤه‌یپ جگه له لایه‌نه داراییه‌كه‌ى، لێكه‌وته ته‌ندروستییه‌كانێتى، خودی به‌كارهێنه‌رانیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه.
محه‌مه‌د، له‌وباره‌وه وتى: ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه ڤه‌یپم به‌كارهێنا كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندروستیم ده‌رده‌كه‌وت و توشی ئازارى سنگ و هه‌ناسه‌ته‌نگیی كردم.
پزیشكێكى پسپۆڕى هه‌ناویش له گه‌رمیان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌كارهێنانى جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى و ڤه‌یپ كاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر سیی و دڵ هه‌یه.
د. مه‌سعود مه‌حمود، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرا له نه‌خۆشیه هه‌ناوییه‌كان، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: ڤه‌یپ هۆكاره بۆ دروستبونى ره‌بۆ و له‌ناوچونى سییه‌كان و ته‌قینى بۆڕیه‌كانى سیی، له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ى هه‌وا له‌نێوان سییه‌كان و په‌راسودا، ئه‌مه‌ش ته‌نگه‌نه‌فه‌سى دروستده‌كات.
ده‌شڵێت: ته‌نها له‌هه‌فته‌ى رابردودا 4 نه‌خۆشم داخڵى نه‌خۆشخانه كرد كه كێشه‌ى هه‌ناسه‌یان هه‌بوه به‌هۆى به‌كارهێنانى ڤه‌یپه‌وه كه ته‌مه‌نى گه‌نج و مامناوه‌ندبون و توشى هه‌وكردنى سه‌ختی سییه‌كان بون، كه ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ركردنى زۆر قورس ده‌بێت و پێویستى به‌كارهێنانى ئامێرى هه‌ناسه‌دان و ده‌رمانى تایبه‌ت ده‌بێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڤه‌یپ كاریگه‌رى له‌سه‌ر دڵ و بۆڕییه‌كانى خوێنیش هه‌یه "ده‌بێته هۆى ته‌سكبونه‌وه‌ى بۆڕیه‌كانى خوێن و هۆكاریشه بۆ جه‌ڵده‌ى دڵ و مێشك كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییدا كه‌یسى زۆرى له‌وشێوه‌یه‌مان بینیوه".

له‌ماوه‌كانى رابردودا قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنى فرۆشتنى ڤه‌یپی ده‌ركرد، به‌ڵام بڕیاره‌كه زۆر به‌رگه‌ى نه‌گرت و پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك شكێنرا.
به‌هۆی ئه‌و زیانه زۆرانه‌ى هه‌یه‌تى، پسپۆڕانى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌یی وای به پێویست ده‌زانن سنورێك بۆ به‌كارهێنانى ڤه‌یپ دابنرێت.
م. به‌ڕێز عه‌باس، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: پێویستە رێگەچارەیەک بدۆزرێتەوە بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنانی، بەتایبەت لە نێو قوتابخانەکاندا.
د. مه‌سعود مه‌حمودـیش، وایده‌بینێت به‌هۆی ئه‌و زیانه زۆرانه‌ى كه هه‌یه‌تى "پێویسته به‌كارهێنانى قه‌ده‌غه بكرێت".
گه‌نجانێكیش هه‌ن كه‌خۆیان بڕیاریانداوه له به‌كارهێنانى ڤه‌یپ دوربكه‌ونه‌وه، پاش ئه‌وه‌ى زیانه ته‌ندروستییه‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وتوه، محه‌مه‌د یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه.
ئه‌و وتى: دواى ئه‌و زیانه زۆرانه‌ى هه‌یبو بۆ ته‌ندروستیم، بڕیارمدا له ڤه‌یپ و جگه‌ره و هاوشێوه‌كانیان دوربكه‌ومه‌وه و ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كم نییه و ته‌ندروستیم زۆر باشه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
هەواڵمامهڵهى تاپۆكردنى خانوه زیادهڕهوەکان له گه‌رمیان رایی ناكرێت
-
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست په‌یوه‌ندیی نییه به رێژه‌ى ته‌واوكردنى یهكهكانهوه
-
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەسەر دۆسیەی 20 مامۆستاکە رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان