
رادیۆی ده‌نگ
كۆمپانیای گاردینیاـى جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونى قه‌ڵای شێروانه سیتی له رزگاریی ده‌ڵێت: پێدانى قیست په‌یوه‌ندیی نییه به رێژه‌ى ته‌واوكردنى یه‌كه‌كانه‌وه، باس له‌وه‌ش ده‌كات سه‌روى 4 ملیۆن دۆلاری پاره‌ى قیستی لای هاوڵاتیانه.
دوێنێ رادیۆی ده‌نگ هه‌واڵێكى بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان نوسراوێكى ئاراسته‌ى كۆمپانیای گاردینیا كردوه كه ناوه‌ڕۆكی بڕیارێكى دادگاى رزگاریی له‌خۆده‌گرێت له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى خاوه‌ن یه‌كه‌یه‌كى پرۆژه‌ى قه‌ڵای شێروانه سیتی كه كۆمپانیاكه به‌هۆی پێنه‌دانى قیسته‌وه یه‌كه‌كه‌ى لێوه‌رگرتوه‌ته‌وه، به‌وته‌ى دادگاكه رێژەی تەواوکردنی پرۆژەکە یەکسان نییە بەو بڕە قیستەی کە لە بەشداران وەرگیراوە، هه‌ربۆیه بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ى یه‌كه‌كه‌ى به نایاسایی زانیوه و داوایكردوه بۆ كه‌سه‌كه‌ى بگه‌ڕێنێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ كۆمپانیای گاردینیا، رونكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ رادیۆی ده‌نگ ناردوه، تیایدا ده‌ڵێت: "هیچ گرێبەستێک بەنایاسایی لەلایەن کۆمپانیاکەمانەوە کاری هەڵوەشاندنەوەی بۆئەنجام نەدراوە و ئەو ئیجرائاتانەی کراوە لەچوارچێوەی گرێبەستی ئەنجامدراوی نێوان کۆمپانیامان و بەشداربوان بوە بەپێی بڕگەی شەشەم لەخاڵی (1) بەڕوونی ئاماژەی پێدراوە (لایەنی دووەم پێویستە قیستەکانی بەڕێکوپێکی و بێ دواکەوتن بدات بەلایەنی یەکەم، ئەگەر دواکەوت لەدانی قیستەکانی بەلایەنی یەکەم لەدو مانگ بەسەر یەکەوە و سێ مانگ بەجیا جیا ئەوا لایەنی یەکەم بۆی هەیە گرێبەستەکە هەڵبوەشێنێتەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ دادگا بەمەرجێک بۆ هەر دواکەتنێک هۆشداریەکی ئاڕاستەی لایەنی دوەم و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان کردبێت)".
كۆمپانیاكه هه‌روه‌ها له رونكردنه‌وه‌كه‌یدا باس له‌وه‌ده‌كات پێدانى قیست په‌یوه‌سته به كاته‌وه نه‌ك بڕی ته‌واوكردنى یه‌كه‌كان و خزمه‌تگوزاریی ناو پرۆژه‌كه، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: بەپێی نوسراوی فەرمی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان کە ئاڕاستەی دەستەی وەبەرهێنان کراوە ئاماژە بەوە دراوە کەوا لەگرێبەستی نێوان کۆمپانیا و بەشداربو پێدانی پارە بەستراوەتەوە بەکات نەک رێژەی کار.
ده‌شڵێت: "پێویستە بەشداربو پابەندبێت بەپێدانی پارەی مانگانە بەبێ ئەوەی یەکەکان و بڕگە خزمەتگوزاریەکان هاوتەریب بن".
كۆمپانیای گاردینیا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شده‌دات كه "سەرەڕای هاوکاریکردن و کەمکردنەوەی قیستی مانگانە تاکو ئێستا زیاتر لە (4,149,967) دۆلاری ئەمریکی قەرزی کەڵەکەبو لەئەستۆی بەشداربوانمانە کە ئەمەش بارگرانیەکەی زۆری خستۆتە سەرشانی کۆمپانیامان".

دەقی 2 نوسراو کە کۆمپانیاکە هاوپێچ لەگەڵ رونکردنەوەکەیاندا بۆ رادیۆی دەنگ ناردویانە
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەسەر دۆسیەی 20 مامۆستاکە رونکردنەوە دەدات
-
-
راپۆرتكهس له گەنجانی گوندەکانى گه‌رمیان ناپرسێته‌وه
-
-
هەواڵخانەنشینانی گەرمیان گازندە دەکەن: پاداشتی کۆکراوەمان بۆ خەرج ناکرێت
-
-
هەواڵ20 مامۆستای گەرمیان دەڵێن لە بەغداوە ناومان لە لیستی موچە دەرهێنراوە
-
زۆرترین بینراوەکان