رادیۆی ده‌نگ
به‌رپرسی لقی گه‌رمیانى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت رێگه‌ى پێنه‌دراوه به بیانویه‌ك خۆی بۆ سكرتاریه‌تى رێكخراوه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرێت، له‌كاتێكدا ده‌نگی یه‌كه‌مى له سنورى كه‌ركوك/ گه‌رمیانی به‌ده‌ستده‌هێنا.
رێبەر ئەحمەد شێخلەنگەریی، بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، لە هەژماری خۆی لەفەیسبوک بڵاویکردوەتەوە: بەبیانوی ئەوەی موچەخۆری حکومەتە، لە خۆ هەڵبژاردن بۆ مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان بێبەشکراوە.
دەشڵێت: ئەم لەمپەرە لەواقیعدا هیچ بونێکی نەبوە و من موچەخۆر نیم و تەنها بایۆمەتریم کردوە، ئەگەر رێگەی خۆهەڵبژاردنم پێبدرایە یەکەم دەنگم دەهێنا لەسەر بازنەی کەرکوک/ گەرمیان.
دوێنێ لە هەولێر کۆنگرەی یەکگرتنی یەکێتی قوتابیان و یەکێتی لاوان بەڕێوەچو کە دو رێکخراوی جەماوەریی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن و بون بە یەک رێکخراو بەناوی "رێکخراوی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر دواکەوتنی دەستپێکردنی خولی پێداگۆجی دەدات
-
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ده‌ست به دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كرێت
-
زۆرترین بینراوەکان