
دەنگ نێت
بایکۆتی فەرمانبەران و پێنەدانی موچە کاریگەری کردوەتە سەر سودمەندبون لە داشکاندنی ١٥٪ـی قەرزی کارەبا، بەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان دەڵێت: تائێستا هاوڵاتیەکی کەم سودمەند بون لەداشکاندنەکە.
بە بڕیارێکی حکومەت، لەگەرمیاندا داشکاندنی ١٥٪ـی قەرزی کارەبا لە ٢٠ـی ئابەوە دەستیپێکردوە و بڕیارە تاوەکو ٢٠ـی تشرینی دوەمی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: رێژەی سودمەند بون لەداشکاندنەکە بەرچاونیە و جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە لەگەڵ مانگەکانی تر.
وتیشی: هۆکارەکەی ئەوەیە ماوەی مانگێکە فەرمانبەر دەوام ناکەن و موچەش نەدراوە، ئەمەش کاریگەریەکی زۆری کردوەتە سەر هاوڵاتیان و رێژەیەکی کەمیان دەتوانن سودمەندبن لەو داشکاندنە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەسەر دۆسیەی 20 مامۆستاکە رونکردنەوە دەدات
-
-
راپۆرتكهس له گەنجانی گوندەکانى گهرمیان ناپرسێتهوه
-
-
هەواڵخانەنشینانی گەرمیان گازندە دەکەن: پاداشتی کۆکراوەمان بۆ خەرج ناکرێت
-
-
هەواڵ20 مامۆستای گەرمیان دەڵێن لە بەغداوە ناومان لە لیستی موچە دەرهێنراوە
-
زۆرترین بینراوەکان