رادیۆی دەنگ
هه‌ندێك له خانه‌نشیانى گه‌رمیان گازندەی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نۆره‌بڕی ده‌كرێت له وه‌رگرتنى پاداشتى كۆكراوه‌یان له بانكى گه‌رمیان، به‌رێوبه‌رى بانكه‌كه‌ش ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: به‌پێى به‌روارى چه‌كەكان و بونى پارەی نەختینە له بانكدا، كارده‌كه‌ین.
هه‌ندێك له خانه‌نشینانى گه‌رمیان كه بۆ رادیۆى ده‌نگ قسه‌یان كردوه، باس لەوەدەکەن دوای بڕیاری خانەنشین بونیان، پاداشتى كۆكراوه‌ی وەزیفییان هه‌یه و ده‌بێت وه‌رى بگرن، ئەم پاداشتەش کراوە بە چەکی بانک بۆیان، بەڵام له بانك بۆیان خه‌رج ناكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نۆره‌بڕی ده‌كرێت، بەشێوەیەک خه‌ڵكانێك هه‌ن هه‌فته‌یه‌كه چه‌كیان وه‌رگرتوه و پاره‌یان بۆ خه‌رج كراوه، کەچی بۆ ئەوان خەرج ناکرێت کە زۆر زوتر نۆرەیان گرتوە.
له به‌رامبه‌ردا، ئاریا ئه‌نوه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى بانكى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌وترێت نۆره‌بڕی ده‌كرێت له بانكدا بۆ وه‌رگرتنى پاداشتى خانه‌نشینان، به‌ڵكو به‌پێى به‌روارى چه‌كه‌كان و بونى پارەی نەختینە له بانكدا كارده‌كه‌ین، به‌جۆرێك له 17ـی 4ـەوە وه‌رمانگرتوه و رۆژانە بەڕێیان دەکەین و ئەمڕۆ گه‌شتوه‌ته 55 كه‌س.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: رۆژانه زۆر په‌یوه‌ندیمان بۆ دێت و چه‌كمان بۆ دێت، به‌ڵام به‌پێى ریزبه‌ندى و به‌روارى چه‌كه‌كه نه‌بێت ئه‌وه پاره‌ى بۆ خه‌رج ناكرێت، مه‌گه‌ر هه‌ندێك حاڵه‌تى تایبه‌تى نه‌خۆش نه‌بێت.
بەپێی داتاکانی بانکی گەرمیان، پاداشتی كۆكراوەی فەرمانبەرانی تازە خانەنشین بو، زیاترە لە 3 ملیار دينار. بەوتەی ئاریا ئەنوەر: ئەو پارەیەمان لەبەردەستدا نییە و ناتوانین هەموی بەیەکەوە خەرج بکەین، ئێستا من 1 ملیارم ده‌ست كه‌وتوه و 2 ملیارى ماوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقوتابخانەکانی رزگاریی هەنگاو بۆ سێ دەوامی دەنێن
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: چاندنی زەعفەران لەگەرمیان سەرکەوتو بو
-
-
هەواڵباران و لافاو دانانی ئامێری ATMـی لە کفری دواخست
-
-
هەواڵراستی دەستگیرکردنی بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان
-
-
هەواڵدواین بڕیاری فۆرمی خۆراک بۆ ئەوانەی نەشتەرگەریی جوانکارییان کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان