
رادیۆی ده‌نگ- په‌رژین كامه‌ران
لێرەوە گوێبیستی راپۆرتەکە بن
ئه‌گه‌رچی خولیا و ئاره‌زوی (هونه‌ر) وه‌رزش و به‌تایبه‌تى تۆپی پێیه، به‌ڵام ناتوانێك ئه‌و خولیایه ته‌نانه‌ت به ئاستێكى سه‌ره‌تاییش به‌دیبێنێت، چونكه ئه‌و و ته‌واوى گه‌نجانى گونده‌كه‌یان، بێبه‌شن له هه‌ر پێداویستییه‌كى بنه‌ڕه‌تی كه بیانه‌وێت له‌رێگه‌یه‌وه وه‌رزش بكه‌ن.
هونه‌ر، هاوشێوه‌ى سه‌دان و بگره هه‌زاران گه‌نجی دیكه‌یه كه له گونده‌كانى گه‌رمیاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن. ئه‌وان بەدەست چەندین گرفتی نەبونی خزمەتگوزارییه‌وه ده‌ناڵێنن، نه ناوه‌ندی پشودانیان هه‌یه، نه شوێنێك كه كۆیان بكاته‌وه و ته‌نانه‌ت نه ده‌رفه‌تێكیش كه تیادا په‌ره به خولیا و تواناكانیان بده‌ن.
لە سنوری ئیدارەی گەرمیاندا، 435 گوند هەیە، ئه‌مانه‌ش له روى ژماره‌ى دانیشتوانه‌وه جیاوازن، هه‌یانه قه‌ره‌باڵه‌غن و هه‌شیانه تاك و ته‌را ماڵیان تێدایه، له هه‌موشیاندا گه‌نجان ئه‌و توێژه‌ن كه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیان بۆ فه‌راهه‌م نه‌كراوه.

وەرزش خولیا و حەزی بەشێکی زۆری گەنجانە، گەنجانی شارەکان لە رێگای ئەو یاریگایانەی لە شارەکانیاندا هەن، حەزیان لە یاری تۆپێی پێ و هاوشێوه‌كانیاندا بەرجەستە دەکەن، به‌ڵام له گونده‌كاندا هیچ یاریگایه‌كى ئه‌وتۆی باش نییه.
هونه‌ر سه‌ردار، دانیشتوى گوندی دوانزە ئیمام، باس له‌وه‌ده‌كات بەهۆی نەبونی یاریگاوە، ناچارن رولە شارەکان بکەن بۆ ئەنجامدانی وەرزش "گۆڕه‌پانێكى خۆڵمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێك بێت ساڵێك دو ساڵ جارێك تۆزێك بۆمانى چاك بكه‌ن، ماقول نییه بۆ یارییه‌ك ده‌بێت بچینه كفری یان رزگاریی".
ره‌نگه به‌م دۆخه‌ى كه حكومه‌تی تێدایه، قورس بێت داوابكرێت له هه‌مو گوندێكدا ناوه‌ندى تایبه‌ت به پشودان و په‌ره‌دان به تواناكانى گه‌نجان هه‌بێت، به‌ڵام گه‌نجێك بیرۆكه‌یه‌كى دیكه‌ى هه‌یه.
سه‌رده‌شت حه‌سه‌ن، دانیشتوى گوندی سه‌یده، باس له‌وه‌ده‌كات ده‌توانرێت له‌نێوان چه‌ند گوندێكدا ناوه‌ندێك بۆ گه‌نجان دروست بكرێت و گه‌نجانى ئه‌و گوندانه هه‌مویان بتوانن روی لێبكه‌ن.
وتى: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له گونده‌كان بچوكن و دانیشتوانه‌كه‌ى كه‌من، ده‌توانرێت گوندێك كه ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه دیاریی بكرێت و خزمه‌تگوزاریی تێدا بكرێت و گه‌نجانى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى روی لێبكه‌ن و سودی لێببینن.

به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه: بۆچی حكومه‌ت به‌شێك له چالاكییه‌كانى بۆ گه‌نجان، ناباته گونده‌كان؟
ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌رى لاوانى گه‌رمیانه‌وه، به دو وشه وه‌ڵامدرایه‌وه: "قه‌یرانى دارایی".
ئه‌وان باسیان له‌وه‌كرد بودجه و پێشینه‌ى مانگانه‌یان هێنده كه‌مه كه به كاروباری ناوخۆی ده‌زگاكانیشاندا راناگات چ جای بگات به ئه‌نجامدانى چالاكی له گونده‌كاندا كه تێچوى زۆرتره.
جیا له‌وه‌ى هیچ ناوه‌ندێكى پشودان و كاتبه‌سه‌ربردن له گونده‌كاندا نییه، هاوكات هیچ رێكخراوێكیش چالاكیی بۆ گه‌نجان ناباته گونده‌كان.
نالی عه‌باس، گه‌نجێكی دانیشتوى گوندی شێخله‌نگه‌ره، به‌گرنگی ده‌زانێت به‌شێك له‌و چالاكی و خولانه‌ى له شاره‌كاندا هه‌ن، بهێنرێنه گونده‌كان.
له‌وباره‌وه وتى: پێویسته ئه‌و چالاكی و خول و دیدارانه‌ى له شار و قه‌زاكاندا ده‌كرێت، هیچ نه‌بێت هه‌ندێكى بهێنرێت بۆ گونده‌كان بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نجان به لاڕێدا نه‌چن.

له‌پاڵ نه‌بونى هیچ ناوه‌ند و چالاكیه‌كى پشوئامێز و بره‌ودان به به‌هره‌كانیان، یه‌كێكى تر له خه‌مه گه‌وره‌كانى گه‌نجانى گونده‌كان، نه‌بونى كاره.
له‌یلا ئه‌حمه‌د، ماوه‌ى زیاتر له 10 ساڵه وه‌كو چالاكوان كار له گونده‌كاندا ده‌كات، ئه‌گه‌رچی كاره‌كانى ئه‌وان زیاتر بۆ مناڵانه، به‌ڵام ئاگاداری دۆخی گه‌نجان و ژنانیشه.
ئه‌و چالاكوانه باس له‌وه‌ده‌كات، گه‌نجان له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه پشتگوێ خراون "نه خێزانه‌كان تونیویانه گوێیان لێ‌بگرن، نه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و نه ته‌نانه‌ت رێكخراوه‌كانیش گرنگییان پێده‌ده‌ن".
ئه‌و چالاكوانه روى ده‌م له حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات و چه‌ند بیرۆكه‌یه‌ك بۆ بره‌ودان به توانا و خولیای گه‌نجان ده‌خاته‌ڕو، له‌وباره‌وه وتى: زۆر گرنگه غه‌مێك له گه‌نجان بخورێت، چونكه ئه‌وان له روى ده‌ستكه‌وتنى هه‌لی كاره‌وه دورن و كاریان ده‌ست ناكه‌وێت، بڵاوكردنه‌وه‌ى وانه‌ى فێركاریی بۆ پیشه و خولیاكانیان گرنگه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته گرنگی به لایه‌نى هۆشیاری گه‌نجان و ئاراسته‌كردنیان به ئاقارى باش‌دا بدرێت.
ئه‌و كاته‌ى كه وه‌ها وه‌سف ده‌كرێت له زێڕه و نابێت به فیڕۆی بده‌یت، بۆ گه‌نجانى گونده‌كان دێت و ده‌چێت به‌بێ ئه‌وه‌ى سودێكى ئه‌وتۆی لێببینن، ئه‌وان حوكمی جوگرافیا و ژیان خستونیه‌ته گۆشه‌یه‌كه‌وه، كه نه كه‌س ئاگای له خه‌م و كۆژان و خواست و ویسته‌كانیانه، نه هه‌وڵێكیشیان بۆ ده‌درێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵخانەنشینانی گەرمیان گازندە دەکەن: پاداشتی کۆکراوەمان بۆ خەرج ناکرێت
-
-
هەواڵ20 مامۆستای گەرمیان دەڵێن لە بەغداوە ناومان لە لیستی موچە دەرهێنراوە
-
-
هەواڵلەسەرەتای ئەمساڵەوە دارستانە دەستکردەکەی کەلار ئاو نەدراوە
-
-
هەواڵبهڕێوبهرایهتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان كاركردن به بڕیارێكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان راده‌گرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان: چاندنی زەعفەران لەژێر تاقیکردنەوە دایە
-
زۆرترین بینراوەکان