
دەنگ نێت
ماوەیەکە دیاردەی دزینی سەرەمەنهۆڵی ئاوەڕۆ لە ناحیەی رزگاریی روی لەزیادبون کردوە و هەربەتەنها شەوی رابردو زیاتر لە ٥٠ سەرەمەنهۆڵ دزراون، پۆلیسی رزگاریش جەخت لەبونی ئەم حاڵەتە دەکاتەوە و دەڵێت: لە بەدواداچونداین.
شەوی رابردو لەناحیەی رزگاریی سەر بە کەلار، زیاتر لە ٥٠ سەرە مەنهۆڵی ئاوەڕۆی ناوشار بەتایبەتی لەناو بازاڕدا دزراوە، بە قسەی هەندێک هاوڵاتی ئەمە لە حاڵەت نەماوە و بوە بە دیاردە.
سەرۆکایەتی شارەوانی ناحیەی رزگاریی لە راگەیەنراوێکدا لەوبارەوە دەڵێت: ئەمە یەکەمجار نیە و دزینی سەرەمەنهۆڵ بوە بە دیاردە و لە پێشوتریشدا چەندین جار دوبارە کراوەتەوە، بۆیە داواکارین لە دەزگا ئەمنیەکانی ناحیەی رزگاری بەجدی بێنە سەر هێڵ بۆ ئاشکراکردنی بکەرانی ئەم دیاردەیە وە لێپێچینەوەی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
لایخۆشیەوە، سلێمان عەزیز، بەڕێوبەری پۆلیسی رزگاری، جەختی لەبونی ئەم دیاردەیە کردەوەو بە رادیۆی دەنگی وت: لە ئێستادا لە بەدواداچونداین لەڕێگەی کامێراکانەوە بۆ ئەوەی بزانین کۆتا سەرەداو لەبارەی ئەو بابەتەوە چیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەسەر دۆسیەی 20 مامۆستاکە رونکردنەوە دەدات
-
-
راپۆرتكهس له گەنجانی گوندەکانى گهرمیان ناپرسێتهوه
-
-
هەواڵخانەنشینانی گەرمیان گازندە دەکەن: پاداشتی کۆکراوەمان بۆ خەرج ناکرێت
-
-
هەواڵ20 مامۆستای گەرمیان دەڵێن لە بەغداوە ناومان لە لیستی موچە دەرهێنراوە
-
زۆرترین بینراوەکان