رادیۆی ده‌نگ- یه‌كه‌ى هه‌ڵبژاردن
له هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌مى پارله‌مانى كوردستان، (53)
كاندیدی گه‌رمیانى به‌شدارییان كرد، ته‌نها (3) له‌و كاندیدانه سه‌ركه‌وتو بون. له‌م راپۆرته‌وه رێژه‌ى ده‌نگى كۆی كاندیده‌كان و ورده‌كارییه‌كه‌ى ده‌خه‌ینه‌ڕو.
كاندیده سه‌ركه‌وتوه‌كان
كاندیده سه‌ركه‌وتوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه له گه‌رمیان، پێكدێن له:
1. دێكان حه‌یده‌ر "دێكان شه‌هید حه‌مه چاوشین" له لیستی یه‌كێتى نیشتمانی كوردستان كه (12332) ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه و ریزبه‌ندى سێیه‌مى لیسته‌كه‌ى گرتوه.
2. عه‌دنان سه‌ید حسێن، له لیستی جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ كه (3746) ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه و ریزبه‌ندى شه‌شه‌مى لیسته‌كه‌ى گرتوه.
3. نه‌جده‌ت نوری محه‌مه‌د عه‌ره‌ب"ـه له كۆتای توركمانى كه (5664) ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه و به‌رزترین ده‌نگى نێو كۆتای توركمان بوه.
بۆ بینینی دەنگی تێکڕای کاندیدەکان
کلیک بکە
ئه‌گه‌رى دەرچونى كاندیدێكى دیكه‌ش هه‌یه
لیستی به‌ره‌ى گه‌ل ته‌نها یه‌ك كاندیدی له بازنه‌ى پارێزگاى سلێمانى ده‌رچوه كه (لاهور شێخ جه‌نگى)یه، به‌ڵام ئه‌گه‌رى هه‌یه نه‌چێته پارله‌مان و ده‌ستبه‌ردارى كورسییه‌كه‌ى ببێت.
له‌حاڵه‌تى ده‌ستبه‌رداربونى دا، (سامان تاهیر قادر) ده‌چێته جێگه‌كه‌ى، كه یه‌كێكه له كاندیده گه‌رمیانییه‌كان.
ناوبراو (683) ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه و دوه‌م زۆرترین ده‌نگى لیسته‌كه‌یه‌تى.
رێژه‌ى ده‌نگى كاندید و لیسته‌كان
تێكڕا هه‌ر 53 كاندیده گه‌رمیانییه‌كه، توانیویانه (57 هه‌زار و 671) ده‌نگ به‌ده‌ستبێنن، له‌و رێژه‌یه (7 هه‌زار و 102) ده‌نگیان هی كۆتای توركمانه و هێشتا ئه‌م ده‌ره‌نجامه كۆتایی نیه، هه‌روه‌ك (50 هه‌زار و 569) ده‌نگیان هی 47 كاندیدی لیسته كوردییه‌كانه و كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌یان یه‌كلایی بوه‌ته‌وه.
به‌مپێیه‌ش، سه‌رجه‌م كاندیده گه‌رمیانییه‌كان توانیویانه (9.2%)ـى كۆی ده‌نگه دروسته‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌ده‌ستبێنن.
له ئاستى كاندید دا، زۆرترین ده‌نگ (دێكان حه‌یده‌ر) له لیستی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌ده‌ستیهێناوه كه (12 هەزار و 332) ده‌نگه، كه‌مترین ده‌نگیش (فازڵ ئه‌حمه‌د) له لیستی هاوپه‌یمانى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ستهێناوه كه ته‌نها (3) ده‌نگه.
له ئاستى لیستیشدا، كاندیدانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كه ژماره‌یان (11) كاندیده، تێكڕا (32 هه‌زار و 179) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه، كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته (12.5%)ـى كۆی ده‌نگى لیسته‌كه‌یان له پارێزگاى سلێمانى.
هه‌رچی كاندیدانى لیستی جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێیه كه ژماره‌یان (3) كاندیده، (7 هه‌زار و 410) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه، كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته (5.4%)ـى كۆی ده‌نگى لیسته‌كه‌یان له پارێزگاى سلێمانى.
كاندیدانى لیستی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له گه‌رمیان، ژماره‌یان (9) كاندیده، تێكڕا (4 هه‌زار و 154) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه و تێكڕا ده‌نگه‌كانیان ده‌كاته (7%)ـى كۆی ده‌نگى لیسته‌كه‌یان له پارێزگاى سلێمانى.
لیستی ره‌وتى هه‌ڵوێست، (5) كاندیدی له گه‌رمیان هه‌بو، پێكه‌وه (هه‌زار و 913) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته (6.5%)ـى كۆی ده‌نگى لیسته‌كه‌یان له‌م بازنه‌یه‌دا.
لیستی به‌ره‌ى گه‌ل، ئه‌وانیش (5) كاندیدیان هه‌بوه، تێكڕا (هه‌زار و 583) ده‌نگیان هێناوه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته (7.7%)ـى كۆی ده‌نگه‌كانى ئه‌و حزبه له بازنه‌ى پارێزگاى سلێمانى.
هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه، ئه‌ویش (5) كاندیدی هه‌بو، تێكڕا (745) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه، به‌مه‌ش (7.6%)ـى كۆی ده‌نگه‌كانى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌یان به‌ده‌ستهێناوه له سنورى پارێزگاى سلێمانى.
لیستی هاوپه‌یمانى هه‌رێمى كوردستان (شیوعی، سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان)، له گه‌رمیان (3) كاندیدیان هه‌بو، كه تێكڕا (194) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه، به‌مه‌ش (2.3%)ـى كۆی ده‌نگه‌كانى لیسته‌كه‌یان به‌ده‌ستهێناوه له سنورى پارێزگاى سلێمانى.
لیسته‌كانى دیكه، یه‌كى یه‌ك كاندیدیان هه‌بوه، كه ده‌نگ و رێژه‌كه‌یان به‌مشێوه‌یه بوه:
یه‌كگرتوى ئیسلامی، عه‌دنان سه‌عید كاندیدی بوه و (هه‌زار و 36) ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه، كه ده‌كاته (2.4%)ـى كۆی ده‌نگى لیسته‌كه‌ى له سلێمانى.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، سه‌ردار ستار كاندیدی بوه، كه (869) ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته (2.3%)ـى كۆی ده‌نگى لیسته‌كه‌ى له سنورى پارێزگاى سلێمانى.
دڵپاك عه‌بدولقادر، كاندیدی هاوپه‌یمانى نیشتمانى بوه و توانیویه‌تى (89) ده‌نگ به‌ده‌ستبێنێت، به‌مه‌ش (14.7%)ـى كۆی ده‌نگى لیسته‌كه‌ى له سنورى سلێمانى به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌كبه‌ر ئیسماعیل، كاندیدی بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامی بو و (25) ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش ده‌كاته (0.8%)ـى كۆی ده‌نگى لیسته‌كه‌ى له پارێزگاى سلێمانى.
رێژه‌ى سه‌ركه‌وتنى لیسته‌كان
جگه له لیسته‌كانى یه‌كێتى و نه‌وه‌ى نوێ، ئه‌وانى دیكه هه‌مویان له‌سه‌ر ئاستى ده‌رچونى كاندیدیان له‌گه‌رمیان، دۆڕاوى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ن و رێژه‌ى ده‌رچونى كاندیده‌كانیان له‌م ناوچه‌یه (0%)ـه.
لیستی جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ براوه‌ى یه‌كه‌مه، چونكه له‌كۆی (3) كاندیدی گه‌رمیانى دانه‌یه‌كیان ده‌رچوه، كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته (33%).
هه‌رچی لیستی یه‌كێتى نیشتمانییه، له پله‌ى دوه‌مدایه كه له كۆی (11) كاندیدی گه‌رمیانى توانیویه‌تى یه‌ك دانه‌یان سه‌ربخات، به‌مه‌ش رێژه‌كه ده‌كاته (9%).
له‌حاڵه‌تى ده‌رچونى كاندیدێكى گه‌رمیانى له لیستی به‌ره‌ى گه‌ل وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێداوه، ئه‌وا رێژه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌م لیسته له روى ده‌رچونى كاندیده گه‌رمیانییه‌كانه‌وه ده‌كاته (20%) و پلەی دوەم لە یەکێتی وەردەگرێت.