رادیۆی ده‌نگ- یه‌كه‌ى هه‌ڵبژاردن
له‌هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌مى پارله‌مانى كوردستان كه (20ـى تشرینی یه‌كه‌مى 2024) به‌ڕێوه‌چوه، 53 كاندید له لیست و هاوپه‌یمانێتى و لایه‌نه جیاوازه‌كانه‌وه له گه‌رمیان، به‌شدارییان كرد (
كلیك بكه بۆ بینینی ناوەکانیان).
له‌م راپۆرته‌وه پوخته‌ى ده‌ره‌نجامى ئه‌و كاندیدانه و ئه‌گه‌رى ده‌رچون و ده‌رنه‌چونیان بۆ پارله‌مان له پاش راگه‌یاندنى ده‌ره‌نجامى سه‌ره‌تایی فه‌رمى ده‌نگه‌كان، ده‌خه‌ینه‌ڕو.
ئه‌و كاندیدانه‌ى ده‌رچون
له‌نێو كاندیده گه‌رمیانییه‌كان، ته‌نها یه‌ك دانه‌یان ده‌رچونى یه‌كلایی بوه‌ته‌وه، ئه‌ویش دێكان حه‌یده‌ر "دێكان شه‌هید حه‌مه‌چاوشین"ـه لە لیستی یەکێتی نیشتمانی، كه به به‌ده‌ستهێنانى (12316) ده‌نگ، سێیه‌م زۆرترین ده‌نگی لیسته‌كه‌ى به‌ده‌ستهێناوه و به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێك ده‌بێت له كاندیده ده‌رچوه‌كانى ئه‌و لیسته.
كاندیدێكى دیكه كه ده‌رچونى مسۆگه‌ر كردوه، (نه‌جده‌ت نوری)یه، كه كاندیدی سه‌ربه‌خۆی پێكهاته‌ى توركمانییه، كه (5660) ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه و پله‌ى یه‌كه‌مى گرتوه له‌نێو هه‌ر شه‌ش كاندیده‌كه‌ى پێكهاته‌ى توركمانى كه كورسییه‌كى كۆتایان له پارێزگاى سلێمانى بۆ دانراوه.
عه‌دنان سه‌ید حسێن، (3744) ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه و ریزبه‌ندى شه‌شه‌مى زۆرترین ده‌نگى لیسته‌كه‌ى به‌ده‌ستهێناوه، به‌وپێیه‌ى لیسته‌كه‌یان له سلێمانى به ئه‌گه‌رى زۆره‌وه (8) كورسی به‌ده‌ستدێنێت، ئه‌وا ده‌بێته یه‌كێك له كاندیده ده‌رچوه‌كان ئه‌گه‌ر به هۆكارى كۆتای ژنان بێبه‌ش نه‌كرێت.
ئه‌و كاندیدانه‌ى ئه‌گه‌رى ده‌رچونیان هه‌یه
له‌نێو لیستی نه‌وه‌ى نوێ دا، ئەگەر هەیە بە هۆی کۆتای ژنانەوە کاندیدێکی گەرمیان بێبەش بکرێت لە کورسییەکەی، بەڵام ئەوەی کە شوێنی دەگرێتەوە ژنە کاندیدێکی گەرمیانە.
هه‌وار حه‌سه‌ن جاف لە لیستی نەوەی نوێ، (1329) ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه، به‌پێی ریزبه‌ندی بێت ناچێته پارله‌مان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆتای ژنان كارا بكرێت و له لیسته‌كه‌یاندا كه 8 ده‌رچوى هه‌یه سیانیان ژنه كاندید دابنرێت، ئه‌وا ده‌بێته سێیه‌م ژنه كاندید و ده‌رده‌چێت، به‌وپێیه‌ى دو ژنه كاندیدی تر له لیسته‌كه‌دا به ده‌نگى خۆیان و به‌بێ كۆتا ده‌رچونیان مسۆگه‌ر كردوه. لەم دۆخەشدا دەچێتە جێگەی عەدنان سەید حسێن کە کاندیدی جوڵانەوەکەیە لە گەرمیان.
لیستی به‌ره‌ى گه‌ل له سنورى بازنه‌ى پارێزگاى سلێمانى، تێكڕا (20300) ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه و به‌مپێیه‌ش ته‌نها یه‌ك كورسی به‌ده‌ستدێنێت. ئه‌و كورسییه‌ش به‌ر سه‌رۆكى لیسته‌كه (لاهور شێخ جه‌نگى) ده‌كه‌وێت كه زۆرترین ده‌نگی هێناوه، به‌ڵام له‌حاڵێكدا ناوبراو نه‌چێته پارله‌مان و بكشێته‌وه، ئه‌وا (سامان تاهیر) ده‌چێته جێگه‌كه‌ى كه یه‌كێكه له پێنج كاندیده گه‌رمیانییه‌كه‌ى لیسته‌كه‌یان.
سامان تاهیر (681) ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه و پله‌ى دوه‌مى له ریزبه‌ندى لیسته‌كه‌یدا گرتوه له به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگدا.
ئه‌و كاندیدانه‌ى ده‌رنه‌چون
جگه له‌وانه‌ى باسكران، هه‌مو كاندیده‌كانى دیكه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌مى پارله‌مانى كوردستان له گه‌رمیان (
كلیك بكه بۆ بینینی ژمارەی دەنگەکانیان)، نه‌یانتوانیوه ده‌نگی پێویست بۆ چونه پارله‌مانى كوردستان به‌ده‌ستبهێنن.
ئه‌و لیستانه‌ى زۆرترین رێژه‌ى سه‌ركه‌وتنیان هه‌بوه
لیستی نه‌وه‌ى نوێ كه 3 كانیدی هه‌بو له گه‌رمیان، بێگومان یه‌كێكیان ده‌رده‌چن به ده‌نگى خۆیان بێت یان كۆتا، ئه‌وا دیارترین براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ن، به‌رێژه‌ى (33%).
لیستی به‌ره‌ى گه‌ل، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ى بكشێته‌وه و كاندیده‌كه‌ى گه‌رمیان كه سامان تاهیره بچێته جێگه‌كه‌ى، ئه‌وا به رێژه‌ى (20%) سه‌ركه‌وتو بوه، به‌وپێیه‌ى له‌كۆی 5 كاندید یه‌كێكیان سه‌ركه‌وتو بون.
یه‌كێتى نیشتمانى ئه‌گه‌رچی به مسۆگه‌رى كاندیدێكى بۆ پارله‌مانى كوردستان له سنورى گه‌رمیان سه‌ركه‌وتوه، به‌ڵام هاوكات توانیویه‌تى كه‌مترین كاندیدی له گه‌رمیان ده‌ربچوێنێت، چونكه له‌كۆی 11 كاندید دا ته‌نا یه‌ك دانه‌ى ده‌رچوه، ئه‌مه‌ش رێژه‌كه‌ى ده‌كاته (9%).
لیستەکانی دیکە رێژەی دەرچونی کاندیدەکانیان (0٪)ـە، بەمشێوەیە:
لیستی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له كۆی 9 كاندید له گه‌رمیان، هیچیان نه‌یانتوانیوه ده‌نگى پێویسته بۆ چونه پارله‌مان به‌ده‌ستبێنن.
لیسته‌كانى گۆڕان و هه‌ڵوێست، یه‌كى له كۆی 5 كاندید، ئه‌وانیش هیچیان سه‌ركه‌وتو نه‌بون. لیستى هاوپه‌یمانى هه‌رێمى كوردستانیش كه سێ كاندیدی هه‌بوه، ئه‌ویش هیچیان سه‌ركه‌وتو نه‌بون له چونه پارله‌مان.
هاوكات 2 كانیدی سه‌ربه‌خۆ هه‌بون له سنوره‌كه، له‌گه‌ڵ لیسته‌كانى دیكه‌ى وه‌كو: كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، یه‌كگرتوى ئیسلامی، هاوپه‌یمانى نیشتمانى و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامی، یه‌كى كاندیدێكیان هه‌بو له گه‌رمیان، هەمو ئەمانەش نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتو بن له به‌ده‌ستهێنانى كورسی پارله‌مان.