رادیۆی ده‌نگ- یه‌كه‌ى هه‌ڵبژاردن
له سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، (٥۰) كه‌س له سه‌رجه‌م لیست و پارته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌مى پارله‌مانى كوردستان خۆیان كاندید كردوه، له خواره‌وه ناوه‌كانیان ده‌خه‌ینه‌ڕو.
یه‌كێتى (١١) كاندیدی هه‌یه
بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی ١١ کاندیدی لە گەرمیان پێشکەشکردوە.
كاندیده‌كان پێكهاتون له: سالار مەحمود، د. رێبوار محەمەدساڵح، مەلا ئیدریس ژاڵەیی، م. عوسمان کەلاریی، عەلی عەریف حەمید، هەردی شەهید قادر، ئارام شەهید حەمەکەلاریی، دێكان شه‌هید حه‌مه‌چاوشین، پەیمان ئەحمەد، نیان یاسین و بێستون کەریم.
پارتی (۹) کاندیدی هه‌یه
پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان (۹) کاندیدی لە گەرمیان دەبێت.
کاندیدەکان پێکهاتون لە: هەرێم سەرتیپ، کەمال حوسێن، سورەیا فەرهاد، نێچیر عەزیز بابا رەسوڵ، رزگار رەشید عەبدولقادر، رێبوار فایەق، هەوار نیهاد، ژیان کەمال و عەزیز حسێن.
گۆڕان (٥) کاندیدی هه‌یه
بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان (٥) کاندیدی لە گەرمیان دەبێت.
کاندیدەکان پێکهاتون لە: کاروان محەمەدڕەشید، سەفا بەرزنجی، نیگار ئیسماعیل، ئازاد حەسەن و رزگار محەمەد نەگڕەیی.
لیستی هەڵوێست (٥) کاندیدی هەیە
لیستی هەڵوێست کە 'عەلی حەمەساڵح' سەرۆکایەتی دەکات، بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان (٥) کاندیدی لە گەرمیان هەیە.
کاندیدەکانیش پێکهاتون لە: کاروخ عومەر، هەردی سەرکەوت، یەحیا ئیکرام و دڵشاد ساڵح و قەیس عەبدولقادر.
بەرەی گەل (٥) کاندیدی هەیە
لیستی بەرەی گەل كه لاهور شێخ جه‌نگى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان (٥) کاندیدی لە گەرمیان دەبێت.
کاندیدەکانی بەرەی گەل پێکهاتون لە: سامان تاهیر، هونەر عەباس، ئەژین محەمەد، نیشتمان کەمال و پشتیوان رەئوف.
نەوەی نوێ (٣) کاندیدی هەیە
بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان، جوڵانەوەی 'نەوەی نوێ' لەسەر ئاستی گەرمیان هەریەکە لە: (عەدنان سەید حسێن، خالد عەبدولکەریم و هەوار حەسەن جاف)ـی کاندید کردوە.
لیستی هاوپەیمانی کوردستان ۳ کاندیدی هه‌یه
هەرسێ حیزبی (سۆسیالیست، شیوعی و زەحمەتکێشان) بە لیستێک بەشداری هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان دەکەن به‌ناوى هاوپەیمانی کوردستان و لە گەرمیانیش ۳ کاندیدیان هه‌یه.
(کاروان عومەر و بورهان جەلال) دوان له كاندیده‌كانن و سه‌ر به پارتى سۆسیال دیموکراتی کوردستانن و (فازیل ئەحمەد)یش كه سه‌ر به حزبی شیوعیه، كاندیدی سێیه‌میانه.
دو كاندیدی سه‌ربه‌خۆ هه‌ن
دلێر کەریم، ناسراو بە 'م. دلێر'، کاندیدی سەربەخۆیە بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سامان حەبیب، ناسراو بە 'م.سامان'، کاندیدێكی تری سەربەخۆیە لە گەرمیان بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی پارلەمانی کوردستان.
کۆمەڵ (١) کاندیدی هەیە
کۆمەڵی دادگەریی، بۆ خولی شه‌شه‌مى هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان، تەنها کاندیدێکی هەیە کە (سەردار ستار تیلەکۆیی)یە.
یەکگرتو (١) کاندیدی هەیە
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان، تەنها کاندیدێکی هەیە کە (عەدنان سەعید)ـە.
لیستی هاوپەیمانی یەک کاندیدی هه‌یه
دڵپاک عەبدولقار محەمەد، تاكه کاندیدی لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانییە لە گەرمیان.
بۆ كۆتای توركمان چوار كاندید هه‌ن
لە قەزای کفری ٤ کەس خۆیان کاندید کردوە بۆ بەدەستهێنانی کورسییە کۆتاکەی تورکمان.
کاندیدەکانیش پێک دێن لە: زینە عادل عەلی- بە ژمارە ۲۳۱، سەزگین مسڵح عەلوش- بە ژمارە ۲۳۰، نەجدەت نوری محەمەد- بە ژمارە ۲۲٨ و حسێن عەلی کەریم- بەژمارە ۲۲۱.