رادیۆی ده‌نگ- یه‌كه‌ى هه‌ڵبژاردن
له سنورى گه‌رمیان 6 له كاندیدانى هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌مى پارله‌مانى كوردستان، پێشتریش له هه‌ڵبژاردنى دیكه‌دا خۆیان هه‌ڵبژاردوه و هه‌ندێكیشیان پارله‌مانتار بون.
به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونه‌ى رادیۆی ده‌نگ كردویه‌تى، له‌نێو 51 كاندیدی هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌مى پارله‌مانى كوردستان، 6 كاندید هه‌ن كه پێشتر و له هه‌ڵبژاردنى دیكه‌دا كاندید بون، ئه‌وانیش پێكهاتون له:
- سالار مه‌حمود- كاندیدی یه‌كێتى نیشتمانى.
- رزگار محه‌مه‌د نه‌گڕه‌یی- كاندیدی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.
- سامان تاهیر- كاندیدی به‌ره‌ى گه‌ل.
- دلێر كه‌ریم- كاندیدی سه‌ربه‌خۆ.
- سه‌ردار ستار تیله‌كۆیی- كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی.
- ئه‌ڤین عه‌دنان جاسم- كاندیدی توركمان.
2 له‌كاندیده‌كان پێشتر پارله‌مانتار بون
هه‌ریه‌كه له سالار مه‌حمود- كاندیدی یه‌كێتى نیشتمانى و رزگار محه‌مه‌د نه‌گڕه‌یی- كاندیدی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، جگه له‌وه‌ى پێشتر كاندید بون، هاوكات سه‌ركه‌وتنیشیان به‌ده‌ستهێنا و بون به پارله‌مانتار.
سالار مه‌حمود، له هه‌ڵبژاردنى خولی سێیه‌مى هه‌ڵبژاردن له ساڵی 2009 دا، له لیستی هاوبه‌شى یه‌كێتى و پارتى كه ناوى "لیستی كوردستانى" بو، به پارله‌مانتار هه‌ڵبژێردراوه. هاوكات رزگار محه‌مه‌د نه‌گڕه‌یی، له هه‌ڵبژاردنى خولی پێنجه‌مى پارله‌مانى كوردستان له‌ساڵی 2018 له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به پارله‌مانتار هه‌ڵبژێردراوه.
2 كاندید پێشتر له لیستی دیكه‌دا كاندید بون
له‌نێو ئه‌و 5 كاندیده‌ى كه پێشتر و له هه‌ڵبژاردنى دیكه‌شدا كاندید بون، 2 كاندید هه‌ن كه لیسته‌كانى ئێستایان جیاوازه له پێش‌و.
سامان تاهیر- كه ئێستا كاندیدی لیستی به‌ره‌ى گه‌له، له ساڵی 2018 بۆ خولی پێنجه‌م كاندیدی لیستی یه‌كێتى نیشتمانى بو و سه‌رنه‌كه‌وت. هاوكات دلێر كه‌ریم- كاندیدی سه‌ربه‌خۆ، له‌هه‌مان خول و هه‌ڵبژاردندا كاندیدى لیستی حزبی شیوعی بو و ئه‌ویش سه‌رنه‌كه‌وت.