رادیۆی دەنگ/ یەکەی هەڵبژاردن
⭕️ كورد یه‌ك لیستیش ببوایه له دیاله هه‌ر 1 كورسی ده‌هێنا
به‌پێی شیكاریی ده‌ره‌نجامى فه‌رمیی به‌رایی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله، لیسته كوردییه‌كان ئه‌گه‌ر له بری 3 لیست یه‌ك لیستیش ببوایه‌ن، ئه‌وا هه‌ر یه‌ك كورسییان به‌ده‌ستده‌هێنا كه ئێستا هێناویانه.
به‌پێی ده‌ره‌نجامه به‌راییه‌كان، له‌نێو هه‌رسێ لیستی (یه‌كێتى، پارتى و سۆسیالیست)، ته‌نها یه‌كێتى توانیویه‌تى له پارێزگاى دیاله كورسییه‌ك به‌ده‌ستبێنێت.
له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر هه‌رسێ لیسته‌كه به‌یه‌كه‌وه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنیان بكردایه، ئه‌وا ژماره‌ى ده‌نگه‌كانیان (30647) ده‌نگ ده‌بو، ئه‌م ده‌نگه‌ش به پێی دابه‌شكاریی سیسته‌مى سانت لیگۆ ته‌نها یه‌ك كورسیی به‌رده‌كه‌وت، چونكه ته‌نها ئه‌و كورسییه ده‌رده‌چو كه ده‌نگه‌كه دابه‌شى 1.7 ده‌كرێت و له‌حاڵه‌تى دابه‌شكردنى ده‌نگه‌كه به‌سه‌ر 3 دا ئه‌وا ئه‌و ده‌نگه‌ى ده‌رده‌چێت به‌شى بردنه‌وه‌ى كورسییه‌ك ناكات و كه‌متره له‌چاو ده‌نگى لیسته‌كانى دیكه.
⭕️
دەنگی هەرسێ لایەنی کوردیی (یەکێتی، پارتی و نەوەی نوێ) لە کەرکوک لەنێوان ٢ هەڵبژاردن دا
* یەکێتی:
لە ساڵی (2021)دا 82286 دەنگ
ئێستا 139373 دەنگ
بەوپێیە یەکێتی (57087)دەنگ زیادیكردوە
* پارتی:
لەساڵی (2021)دا 49538 دەنگ
ئێستا 46749 دەنگ
پارتیش (2789)دەنگ کەمیکردوە
* نەوەی نوێ:
لەساڵی (2021)دا 25391 دەنگ
ئێستا 24620 دەنگ
نەوەی نوێ (1071) دەنگ کەمیکردوە
ئامادەکردنی: دەشتی عەلی
⭕️
رەواء سەمیر عزەدین- لە لیستی یەکێتی نیشتمانی لە دیالە، زۆرترین دەنگی لەنێو کاندیدە ژنەکانی لیستەکەی بەدەستهێناوە کە (٧٣٨) دەنگە و ئەگەر تاکە کورسییەکەی یەکێتی بەر کۆتای ژنان بکەوێت، ئەو کورسییەکە دەبات.
⭕️
ئالان ئەڵوەند باجەڵان، زۆرترین دەنگی لەنێو کاندیدانی لیستی پارتی لە دیالە بەدەستهێناوە کە (٨٢٢) دەنگە
پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە کورسی بەدەستنەهێنا
⭕️
ئەوس ئیبراهیم مەهدی، زۆرترین دەنگی لە نێو کاندیدانی لیستی یەکێتی لە پارێزگای دیالە بەدەستهێناوە کە (٣ هەزار و ٤٤٢) دەنگە.
بەپێی ئەنجامی بەرایی فەرمیی، یەکێتی لە دیالە 1 کورسی بەدەستهێناوە
⭕️
ئەنجامی بەرایی ژمارەی کورسییەکانی پارێزگای دیالە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان
تحالف ديالتنا الوطني: 4 کورسی
تحالف التقدم: 3 کورسی
السيادة: 3 کورسی
تحالف عزم: 2 کورسی
استحقاق ديالى: 1 کورسی
ائتلاف الأساس العراق: 1 کورسی
الأتحاد الوطني (یەکێتی): 1 کورسی
⭕️
ژمارەی کورسییەکانی کەرکوک بەپێی پێکهاتەکان
(ئەنجامی بەرایی)
کورد: ٧ کورسی
عەرەب: ٦ کورسی
تورکمان: ٢ کورسی
⭕️
ئەنجامی بەرایی/ کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە (یەکێتی و شیوعی): ٥ کورسی
هاوپەیمانی عەرەبی: ٣ کورسی
بەرەی تورکمانی: ٢ کورسی
القیادە: ٢
پارتی دیموکراتی کوردستان: ٢ کورسی
هاوپەیمانی العروبە: ١
⭕️
دەنگی پێکهاتەکان لە کەرکوک
پلەی یەکەم: عەرەب (٢٢٦ هەزار و ٤٢) دەنگ
پلەی دوەم: کورد (٢١٧ هەزار و ٧٧٤) دەنگ
پلەی سێیەم: تورکمان (٧٢ هەزار و ٢٨١) دەنگ
⭕️
ئەنجامی بەرایی فەرمیی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا
⭕️
ئەنجامی بەرایی فەرمیی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە
⭕️
ئەنجامی بەرایی فەرمیی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک