رادیۆی ده‌نگ – یه‌كه‌ى هه‌ڵبژاردن
دیارترین سیمای هه‌ڵبژاردن به لای لایه‌ن و قه‌واره كوردییه‌كانه‌وه له قه‌زاى خانه‌قی، ئه‌وه‌یه كه له باشترین حاڵه‌تدا یه‌ك كورسیی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ده‌ست دێنن، هه‌موشیان چاویان له كورسییه‌كه‌ى كۆتای ژنانه.
سنورى پارێزگاى دیاله كه به‌شێك له ناوچه كوردستانیه دابڕاوه‌كان له‌خۆده‌گرێت، 12 كورسیی پارله‌مانى هه‌یه كه به‌سه‌ر 4 بازنه‌دا دابه‌ش كراوه كه هه‌ر بازنه‌یه‌ى 3 كورسیی به‌رده‌كه‌وێت.
قه‌زاى خانه‌قی، دیارترین ناوچه‌ى كوردستانیی ئه‌و پارێزگایه‌یه و بازنه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردنى بۆ تایبه‌ت كراوه كه بازنه‌ى ژماره چواره، ئه‌م بازنه‌یه به‌سه‌ر 8 ناوه‌ند دا دابه‌ش بوه كه سه‌رجه‌میان قه‌زا و ناحیه‌كانى خانه‌قینن، له‌وانه: (خانه‌قین1، خانه‌قین2، جه‌له‌ولا1، جه‌له‌ولا2، سه‌عدیه1، سه‌عدیه2، قه‌ره‌ته‌په1 و قه‌ره‌ته‌په2).
ئه‌م بازنه‌یه‌ى هه‌ڵبژاردن 3 كورسیی به‌ركه‌وتوه، كه یه‌كێك له‌و كورسیانه بۆ كاندیدی ژنه. بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م 3 كورسیه‌ش، له به‌شى گشتیی دا 35 كاندید و قەوارە و هاوپه‌یمانێتى كێبڕكێ ده‌كه‌ن، كه 15 کاندید سەر بە حزب و بزوتنەوە و لایەنی سیاسین، 12 کاندید سەر بە ھاوپەیمانێتین و 8 کاندید قەوارەی تاکەکەسیی سەربەخۆن.
هه‌رچی لایه‌نى كوردییه له‌م پارێزگایه، بە ھاوپەیمانێتییەک و دو حزب بەشدارە، ئەوانی تر یان تاکەکەسیین یان لە ھاوپەیمانێتی عێراقی خۆیان کاندید کردوە.
به‌كۆی گشتیش كورد له‌م بازنه‌یه‌دا 8 کاندیدی ھەیە، (7 ژن و 1 پیاو). چواریان لە حزبە سیاسیە کوردستانیەکانن، دوانیان لە ھاوپەیمانێتیە عێراقیەکانن و دوانیشیان سەربەخۆ و تاک لیستین.
دیارترین لیستە کوردییەکانى بازنه‌كه‌ش، بریتین له: ھاوپەیمانی نیشتمانی (یەکێتی و گۆڕان) کە 1 کاندیدی ژنی ھەیە، پارتی کە 1 کاندیدی ژنی ھەیە و سۆسیالیست کە 2 کاندیدی ژنی ھەیە.
كاندیده كورده‌كانیش بریتین له:
1. جیان تۆفیق محه‌مه‌دعه‌لی، حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان.
2. ده‌ماوه‌ند جه‌لیل سه‌عید، حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان.
3. جوان مه‌حمود غه‌فور، پارتى دیموكراتی كوردستان.
4. ئه‌مه‌ل عومران غێدان، هاوپه‌یمانى (منتج الوطنی).
5. فریال حه‌سه‌ن زڕگۆشی، هاوپه‌یمانى (نهج الوطنی).
6. سوزان مه‌نسور كه‌ره‌م، هاوپه‌یمانى نیشتمانى (یه‌كێتى و گۆڕان).
7. ره‌حمان فه‌رمان میركه، سه‌ربه‌خۆ.
8. میدیا جه‌مال عه‌لی خان، سه‌ربه‌خۆ.
به‌گشتى وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت لایه‌نه كوردییه‌كان چاویان له‌وه‌یه كه بتوانن تاكه كورسیه‌كى قه‌زاكه به‌ده‌ستبێنن، به‌زۆریش كێبڕكێكه له‌سه‌ر كورسی كۆتای ژنانه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌مویان ته‌نها یه‌ك كاندیدیان هه‌یه، ته‌نها سۆسیالیست نه‌بێت كه 2 كاندیدی هه‌یه، له‌كاتێكدا هه‌رگیز ئه‌و حزبه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوتردا له‌و پارێزگایه كورسیی به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
هاوكات ناحیه‌ى مه‌نده‌لی كه یه‌كێكى دیكه‌یه له‌ناوچه كوردستانیه دابڕاوه‌كانى سنورى پارێزگاى دیاله و ده‌كه‌وێته بازنه‌ى دوی هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌و پارێزگایه، كورد ته‌نها یه‌ك لیست و كاندیدی به‌شداری هه‌یه، كه ئه‌ویش ژنه كاندید: (میرفه‌ت ئه‌حمه‌د شكور)ـه له لیستی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.